سه‌عدییه؛ پێشمه‌رگه‌یه‌ک دوای رفاندنی به پارچه پارچه کراوی دۆزرایه‌وه
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شارۆچکه‌ی سه‌عدییه ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌ک به پارچه پارچه کراوی دۆزرایه‌وه و له دوو ته‌قینه‌وه‌شدا ئۆتۆمبیلێک تێکشکا و ماڵی هاوڵاتییه‌کیش سوتێندرا. له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌عدییه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان "حاکم حه‌سه‌ن" به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند؛ پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ پێشمه‌رگه‌یه‌ک به ناوی "ویسام جومعه حوسێن" ته‌مه‌ن 30ساڵ، له کاتێکدا له ماڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه بۆ کاری تایبه‌ت، له‌لایه‌ن گروپێکی تیرۆریستییه‌وه ده‌ڕفێندرێت و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن یه‌کێک له ئه‌ندامی ئه‌و گروپه‌وه به ته‌له‌فۆن ئاگاداری خانه‌واده‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه که ته‌رمی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له یه‌کێک له باغه‌کانی شاره‌که‌دایه. حاکم حه‌سه‌ن راشیگه‌یاند: له کاتێکدا خانه‌واده‌که‌ی ده‌چن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که پێیان گوتراوه، ته‌رمه‌که ده‌دۆزنه‌وه که پارچه پارچه کراوه. به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌عدییه‌ی پارتی ئاماژه‌شی دا: کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان له شارۆچکه‌ی سه‌عدییه به‌ر رێژه‌یه‌کی به‌رچاو زۆر بووه و له دوێنێوه تاوه‌کو ئه‌مڕۆ سێ بۆمبی چێندراو و لێنکدراو ته‌قێندراوه‌ته‌وه که یه‌کێکیان به ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییه‌کدا بووه و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبیله‌که به ته‌واوی تێکشاوه به‌ڵام زیانی گیانیی لێنه‌که‌وتۆته‌وه و هه‌روه‌ها کاتژمێرێک له‌مه‌وبه‌ریش دوو بۆمبی چێندراو به ماڵی هاوڵاتییه‌ک به ناوی "موزه‌ر" ته‌قێندرایه‌وه و به‌هۆیه‌وه خانووه‌که زیانی زۆری به‌رکه‌وتووه و هاوکات سه‌رجه‌م که‌لوپه‌لی نێو ماڵه‌که‌ش سووتاوه، خۆشبه‌خاتنه زیانی گیانیی به‌دواوه نه‌بووه.
- پارتی له‌كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستاندا كاندیدی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاریده‌كات
- دادگای میسری: عادل ئیمام سووكایەتی بە ئیسلام كردووە
- بەبێ ئاگاداری پەرلەمان، حكومەتی عێراق 7 ملیار دۆلاری خەرجكردووە
- ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان كۆنفرانسێك له شاری هه‌ولێر سازده‌كات
- هه‌فته‌ی داهاتوو نێچیره‌ڤان بارزانی به‌ڕه‌سمی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت
- ئه‌فغانستان و تالیبان له سعوودیه به یه‌كتر ده‌گه‌ن
- سوپای سووریا دەوروبەری دیمەشقی كۆتنرۆڵ كردەوە
- یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له عێراق ده‌كات سزاى له‌سێداره‌دان بوه‌ستێنێت
- وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق به‌فه‌رمی داگرتنی پله‌ی پێنج هه‌زار پۆلیسی كه‌ركوكی راگه‌یاند
- ئه‌لعێراقیه: سبه‌ی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌مان له حكومه‌ت و پێكهێنانی ئۆپۆزسیۆن ده‌نگ ده‌ده‌ین