پەرلەمانی كوردستان پارە بە قەرزی 25 ساڵ دەداتە كارمەندەكانی
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریداوە، ئەو بڕە پارەیەی لە بودجەی 2011 ماوەتەوە، بە قەرز بیداتە كارمەندەكانی، 160 هەزار دۆلار دەدرێتە بەڕێوەبەرە گشتییەكان، 65 هەزار دۆلاریش دەدرێتە كارمەندەكان، پارەكەش بە قیستی 25 ساڵ لە مووچەكانیان دەگێڕدرێتەوە.
تاریق جەوهەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان، پشتڕاستكردەوە و گوتی "بڕیاردراوە لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، كە ئەو بڕە پارەیەی ماوە بە قەرز بداتە كارمەندەكانی پەرلەمان، چونكە هەندێكیان كێشەی نیشتەجێبوونیان هەیە".
بەڵام بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان گوتی "نازانم ئەو بڕە پارەیەی كە ماوە چەندەو وردەكارییەكەی لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانە".
هەردوو لیژنەی دارایی و لێژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بێئاگایی خۆیان لەو بابەتە راگەیاند. خورشید ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان گوتی "هیچ ئاگاداری ئەو بڕیارە نین و ئەمە پەیوەندی بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانەوە هەیە، هیچ پرسێكیش بە ئێمە نەكراوە".
هەروەها گۆران ئازاد ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان گوتی "لە یاسای پەرلەماندا هاتووە كە بودجەی پەرلەمانی كوردستان 70 ملیار دینارە، بەڵام چۆنیەتی خەرجكردنی لە یاساكەدا دیارینەكراوە، دەسەڵاتی ئەو خەرجكردنەش دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆكی پەرلەمان و هەر چۆنێكی خەرج بكات یاساییە، جا ئەو پارەیە بە قەرز بدات، یان بەخێر بیداتە هەر كەسێك".
سەبارەت بەوەی ئایا دانی ئەو پارەیە لەلایەن پەرلەمانەوە یاساییە یان نا، بورهان رەشید، ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی گۆڕان گوتی "هیچ ماددەیەكی یاسایی دژی ئەم بڕیارە نییە، ئەمە پێشتریش لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كاری پێكراوە". ناوبراو گوتیشی "ئەمە كارێكی باشە، چونكە كێشەی ئەو كارمەندانە چارەسەر دەكات، كە كێشەی یەكەی نیشتەجێبوون یان هەر كێشەیەكی دیكەیان هەیە".
- پارتی له‌كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستاندا كاندیدی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاریده‌كات
- دادگای میسری: عادل ئیمام سووكایەتی بە ئیسلام كردووە
- بەبێ ئاگاداری پەرلەمان، حكومەتی عێراق 7 ملیار دۆلاری خەرجكردووە
- ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان كۆنفرانسێك له شاری هه‌ولێر سازده‌كات
- هه‌فته‌ی داهاتوو نێچیره‌ڤان بارزانی به‌ڕه‌سمی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت
- ئه‌فغانستان و تالیبان له سعوودیه به یه‌كتر ده‌گه‌ن
- سوپای سووریا دەوروبەری دیمەشقی كۆتنرۆڵ كردەوە
- یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له عێراق ده‌كات سزاى له‌سێداره‌دان بوه‌ستێنێت
- وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق به‌فه‌رمی داگرتنی پله‌ی پێنج هه‌زار پۆلیسی كه‌ركوكی راگه‌یاند
- ئه‌لعێراقیه: سبه‌ی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌مان له حكومه‌ت و پێكهێنانی ئۆپۆزسیۆن ده‌نگ ده‌ده‌ین