print

بابل؛ کارمەندێکی هەواڵگری و هەموو ئەدامانی خێزانەکەیان کوژران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 01.16 چەند چەکدارێکی نەناسراو، ماڵی کارمەندێکی هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆیان لە باکوری شاری حلەی پارێزگای بابل تەقاندەوە.
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی پۆلیسی پارێزگای بابل، چەکدارەکان لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە ماڵی ئەحمەد زەوینی کارمەندی هەواڵگریان لە قەزای موسەیب تەقاندوەتەوەو لەئەنجامدا، خۆی 9 کەسی تر لە ئەندامانی خێزانەکەی کوژراون.هەر 10 خێزانەکەی ناوبراو گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەوە، بەشی زۆری خانوەکە روخاوەو هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوە لەروداوەکە.

هه‌ولی تر