print

سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی نوێی توركیا له‌ عیراق ده‌كات

image

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 23/1/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز یونس ده‌میره‌ر باڵیۆزی نوێی توركیا له‌ عیراق به‌ هاورێیه‌تی به‌رێز ئایدن سه‌لجه‌ن كونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ دیدارێكدا ، په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوان هه‌ر دوولا تاوتووێكرا به‌و جۆره‌ی كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌ر دوو گه‌لی كوردستان و توركیا زامن بكات و له‌و رووه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی وێرای پیرۆزبایی كردن له‌ باڵیۆزی نوێی توركیا به‌ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی گرنگیی و كاری پێكه‌وه‌یی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی دوو لایه‌نه‌ دووپاتكرده‌وه‌ ، به‌ تایبه‌ت مكومكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا به‌و پێیه‌ی سوود بۆ هه‌ر دوولا هه‌بێت له‌ بواره‌كانی سیاسیی و ئابووری و بازرگانیی و گه‌شه‌پێدان و وه‌به‌رهێنان.

باڵیۆزی نوێی توركیاش خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ دیداره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ و رایگه‌یاند كه‌ رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی له‌گه‌ڵ كۆماری توركیادا جێی رێزه‌ و سڵاوی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاشی به‌ سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و دووپاتیشكرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێم پێشكه‌وتنی به‌رچاوی له‌ خۆ بینیوه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش بۆ په‌یوه‌ندی خزمانه‌ و دۆستایه‌تیه‌كه‌ی نێوان هه‌ر دوولا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و هه‌روا بۆ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاندا دروست بووه‌.

له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا ده‌رباری پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كه‌ جێی بایه‌خی هه‌ر دوولایه‌ .

هه‌ولی تر