print

سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تى لیژنه‌ى كاروبارى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌كات

image

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 25/1/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز كارلۆس پاسكوال نوێنه‌رى تایبه‌تى لیژنه‌ى كاروبارى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و شاندێكى یاوه‌رى كه‌ به‌رێز باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عیراق هاوڕێیه‌تى ده‌كرد.

له‌ دیدارێكدا ، كه‌ به‌رێزان د.ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان و د.فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ى بوون ، بیروڕا ده‌رباره‌ى پرسى وزه‌ و نه‌وت له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ وزه‌ و سامانه‌ سرۆشتیه‌كان و بازارى نه‌وتى جیهانى و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه‌ له‌ ئاینده‌دا به‌ سه‌ر ئه‌و بازاره‌دا رووده‌دات و سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ ئاڵوگۆڕكرا و له‌م رووه‌وه‌ ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگی ده‌رچوونى یاساى نه‌وت و غاز و دابه‌شكردنى داهات له‌ عیراق كرایه‌وه‌ وه‌ك پێویستیه‌كى گرنگ كه‌ سوود له‌ سامانه‌كه‌ى وه‌ربگیرێ و یاساكه‌ش له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و به‌ له‌ به‌رچاوگرتنى مادده‌ ده‌ستورییه‌كانى ئه‌و بواره‌ رێك بخات .

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا باسى ره‌وشى سیاسى ئه‌مرۆى عیراق كرا و له‌م رووه‌وه‌ش به‌رێز كارلۆس پاسكوال ستایشى رۆڵى سه‌رۆك بارزانى كرد له‌ پرۆسه‌ى سیاسى عیراق و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م رۆڵه‌ى سه‌رۆك بارزانى هه‌میشه‌ به‌رچاو ده‌بێت.

هه‌ولی تر