سلێمانی.. نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌وه و جه‌ختیان له یه‌كهه‌ڵوێستى و كۆده‌نگیى حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرده‌وه
نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێك له سلێمانی سه‌ردانی نه‌وشێروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له باره‌گای سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
هاوكات بیروڕاش ده‌رباره‌ی زۆرێك له‌و پێشهاتانه تاوتوێ كران كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌ن..
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستی و كۆده‌نگی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان كرایه‌وه سه‌باره‌ت به پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان له‌لایه‌ك و كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه دێنه‌پێش.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوكات هه‌ردوولا ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی چاكسازیان دووپات كرده‌وه به‌جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه و سه‌قامگیری ته‌ناهی بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی گشت خه‌ڵكی كوردستاندا بشكێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرایه‌وه كه ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وامی ده‌بێت و به شێوه‌یه‌كیش ئاراسته ده‌كرێ كه له خزمه‌ت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردیدا بێت.
له كۆتایی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قى لێدوانه‌كه‌یه : -
من ده‌مه‌وێ پێشه‌كى سوپاسى جه‌نابى كاك نه‌وشیروان و براده‌ران بكه‌م ، كه ئه‌مرۆ ئێمه هاتبووین بۆ خزمه‌تیان ، ئه‌م هاتنه‌ى ئێمه له چوارچێوه‌ى دیدارێك بووه له‌گه‌ل جه‌نابى كاك نه‌وشیروان و براده‌رانى تر له گوڕان ، ئێمه له‌و كۆبوونه‌وه‌ى كه كردومانه باسى ره‌وشى كوردستان و ره‌وشى عێراق به شێوه‌یه‌كى گشتى و ئه‌و كارانه‌ى كه له ئاینده حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت بیكات كه چین ، ئێمه باسمان كردووه . وه دیدارێكى زۆر دۆستانه‌و براده‌رانه بووه و هیوادرام ئه‌مه‌ش له ئاینده‌دا زیاتر ئه‌و جۆره هاتووچۆیه‌و دیداره‌كان دووباره‌یان هه‌بێت . له باره‌ى به‌شداریكردن یان نه‌كردن له حكومه‌ت ، به‌راستى ئه‌و سه‌ره‌دانه‌مان بۆ ئه‌و باسه نه‌بووه ، چونكه ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌مرۆمان تا ئێستا من به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ته‌كلیف نه‌كراوم له لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه بۆ ئه‌وه‌ى كابینه ته‌شكیل بكه‌م ، دواى ئه‌وه‌ى ئێمه به فه‌رمى راسپێردراین بۆ ته‌شكیلى كابینه ، وه دیسانه‌وه سه‌ره‌دانى براده‌رانى گوڕان و لایه‌نه‌كانى تر‌ى سیاسى له كوردستان ده‌كه‌ین و باس له‌وه ده‌كه‌ین بۆ به‌شداریكردن یان به‌شداری نه‌كرن له حكومه‌ت . ئێَمه پێشتر قسه‌مان كردووه كه هیچ مانعێك له‌ناو پارتى نییه‌و خۆشحالین كه كاك كۆسره‌ت یه‌كێكه له پیاوه تێكۆشه‌ره‌كان و خۆشحالین كه ئه‌و رۆله ببینێت . ئێمه بۆ مه‌سه‌له‌ى چاكسازى له كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئێمه هیچ هێلێكى سۆرمان نیه بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ى له‌سه‌ر نه‌كه‌ین ، ئێمه كراوه‌و ئاماده‌ین و ده‌رگامان كراوه‌یه ، چونكه ئێمه له‌وه‌دا دلنیاین ئه‌وه‌ى له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌گوترێت بۆ چاكسازى ئه‌و ولاته‌یه و ئێمه هه‌موومان له‌ناو یه‌ك پاپۆرین و ده‌مانه‌وێت ئه‌و ولاته به‌ره‌وه پێشه‌وه براوت ، ده‌رگاشمان كراوه‌یه بۆ هه‌موو قسه‌كرنێك له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك . هیوادارم به یارمه‌تى هه‌موو لایه‌ك بتوانین چاكسازى له‌م ولاته‌دا بكه‌ین له هه‌موو روویه‌كه‌وه . له‌و ماوه‌یه‌دا یاسایه‌ك ده‌رچووه هه‌م بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئاسایش و هه‌میش بۆ شته‌كانى تر ، ئێمه هه‌ول ده‌ده‌ین ئه‌و ئاسایشه یه‌كبخرێت و هێزه‌كانى تر‌ى وه‌كو پێشمه‌رگه‌ش یه‌كبخرێت ، ئه‌گه‌ر كه‌م و كۆریه‌ك هه‌یه له‌و یاسایانه دیسانه‌وه ئێمه ده‌توانین له په‌رله‌مان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ چاكسازى زیاتر . شه‌ش په‌كجه‌كه‌ى ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌گه‌ر سه‌یرى بكه‌ین هه‌مووى بۆ چاكسازییه له‌م ولاته ، مادام بۆ چاكسازییه له‌م ولاته وه‌كو عه‌رزم كردن ئێمه هیچ ته‌حه‌فوزێكمان نییه دابنیشین و قسه بكه‌ین و به‌رنامه‌ى چاكسازى دابرێژین بۆ ولاتى خۆمان . من هیوادارم یه‌كێتى و پارتى و هه‌موو لایه‌نه‌كانى تر ئه‌وانه‌ى به‌شدار ده‌بن وه‌زیرى باش دابنێن بۆ خزمه‌تكردنى خه‌لك . من پێم وایه یه‌كه‌م شت ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت رۆلى خۆى ببینێت له په‌رله‌ماندا بۆ ره‌خنه گرتن له حكومه‌ت و بۆ چاكسازى زیاتر له هه‌رێمى كوردستان ، ئێمه پێمان خۆشه ئۆپۆزسیۆن به‌شدار بن ، به‌لام ماناى ئه‌وه نیه كه به‌شدار نه‌بن ناتوانن یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ باشكردنى ئه‌داى حكومه‌ت له‌م ولاته‌دا . هه‌ركاتێك سه‌رۆكى هه‌رێم ئێمه‌ى به فه‌رمى ته‌كلیف كرد ، به‌پێى یاسا ئێمه ماوه‌ى سى رۆژمان هه‌یه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت .
- سوریا.. له خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانی ئه‌مرۆدا ژماره‌ى كوژراوان گه‌یشته 50 كه‌س
- هه‌ولێر.. ئاهه‌نگى یادى 59 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى (ى.ق.ك) به‌ڕێوه‌چوو
- كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری دیدارى نیشتیمانى عێراق بۆ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا
- هه‌ولێر .. كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن خشته‌ى كاره‌كانى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان راگه‌یاند
- سووریا... زیاتر لە 100 کەس کوژراون و دەنگۆیش هەیە ئەمەریکا چەک بە ئۆپۆزسیۆن بدات
- هاوپەیمانیی كوردستانی: لەبارەی نەوتەوە ڕێككەوتنی نهێنی لە نێوان هەولێر و بەغدادا نییە
- وەزیرى پەروەردە بەجیا پێشوازی لە شاندێکى باڵاى کۆمپانیای سابیس ولێژنەى رۆشنبیریی پەرلەمان و سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان دەکات
- بروسکه‌ی سه‌ره‌خۆشی بوهاوکارمان هه‌ڤالمان کاک وه‌حید تروانشی
- قوتابیانی زانكۆی دهۆك تیرۆركردنی مامۆستا (سه‌گڤان جه‌میل)یان ئیدانه‌كرد
- له رۆژی جیهانیی زمانی دایك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی به‌م بۆنه‌وه بڵاوكرده‌وه