هه‌ولێر.. لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى (پ.د.ك) و (ی.ن.ك) كۆبووه‌وه
ل سه‌لاحه‌دینێ كومیته‌یه‌كه هه‌ڤبه‌شا هه‌ردوو مه‌كته‌بێن سیاسى یێن یه‌كێتیا نیشتمانیا كوردستان و پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ ب سه‌رپه‌رشتیا فازل میرانی و مه‌لا به‌ختیار جڤیان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، پرۆژه‌ى ڕوانگه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوولا تاوتوێ كرا كه له دوو مانگى رابردوو دا له لایه‌ن كۆمسیۆنى پسپۆرى جیاجیاوه ئاماده كراوه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره جیاجیاكانى جیهان و ناوچه‌كه و عێراق و كوردستان .
له‌و باره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه پرۆژه ئاماده‌كراوه‌كانى به باشى نرخاند و بریاریشى دا كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش و فراوانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى دوا قه‌ڵه‌م كارییه‌كانى له سه‌ر ئه‌نجام بدرێ ، وه‌ك دید و نه‌خشه ڕێگایه‌كى هاوبه‌شى هه‌ردوولا په‌سه‌ند بكرێ . له ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بابه‌تى په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ى ئاڵوگۆرى پۆسته‌كان و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ ى حكومه‌تى هه‌رێم باسیان لێوه‌كرا و بیروبۆچوون و سه‌رنجه‌كان له‌و باره‌وه ئاڵوگۆركران و ، سه‌رجه‌م بۆ ئه‌وه بوو كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانێتى نێوان هه‌ردوولا دا پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێ .
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌ى ده‌ساو ده‌ست كردنێكى نه‌رم و نیانى پۆسته‌كان بره‌خسێنرێ و ببێته فاكته‌رو ده‌سپێكێكى كارا بۆ سه‌ركه‌وتنى كابینه‌ى نوێ ى حكومه‌تى هه‌رێم ، هه‌روه‌ها ببێته هۆكارى پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندى و هاوپه‌یمانى نێوان هه‌ردوولا ، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه به پێویستى زانى كه له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى چڕ‌و پڕتر بكرێن.
- سوریا.. له خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانی ئه‌مرۆدا ژماره‌ى كوژراوان گه‌یشته 50 كه‌س
- هه‌ولێر.. ئاهه‌نگى یادى 59 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى (ى.ق.ك) به‌ڕێوه‌چوو
- كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری دیدارى نیشتیمانى عێراق بۆ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا
- هه‌ولێر .. كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن خشته‌ى كاره‌كانى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان راگه‌یاند
- سووریا... زیاتر لە 100 کەس کوژراون و دەنگۆیش هەیە ئەمەریکا چەک بە ئۆپۆزسیۆن بدات
- هاوپەیمانیی كوردستانی: لەبارەی نەوتەوە ڕێككەوتنی نهێنی لە نێوان هەولێر و بەغدادا نییە
- وەزیرى پەروەردە بەجیا پێشوازی لە شاندێکى باڵاى کۆمپانیای سابیس ولێژنەى رۆشنبیریی پەرلەمان و سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان دەکات
- بروسکه‌ی سه‌ره‌خۆشی بوهاوکارمان هه‌ڤالمان کاک وه‌حید تروانشی
- قوتابیانی زانكۆی دهۆك تیرۆركردنی مامۆستا (سه‌گڤان جه‌میل)یان ئیدانه‌كرد
- له رۆژی جیهانیی زمانی دایك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی به‌م بۆنه‌وه بڵاوكرده‌وه