ئیسماعیل جومعە و عەبدولقەھار زاخۆیی گۆرانییەک بۆ دەوڵەتی کوردستان دەچڕن

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

ھونەرمەند ئیسماعیل جومعە بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، گۆرانییەکی نیشتمانی بە دووقۆڵی لەگەڵ ھونەرمەند عەبدولقەھار زاخۆیی تۆمار دەکەن.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (باسنیوز) ئیسماعیل جومعە رای دەگەیەنێ، ناونیشانی گۆرانییە تازەکەیان کە چەند رۆژێکی تر بە دویت لەگەڵ ھونەرمەند عەبدولقەھار زاخۆیی تۆماری دەکەن (کوردستان بووکا جیھانێ وڵاتێ پێکڤەژیانێ)یە.

گوتیشی: "ئەو گۆرانییە بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئامادە کراوە و لە پەیڤ و ئاوازی خۆمە، ھەموو شتەکان ئامادەن، تەنیا ڕیکۆردی کلیپی ماوە، کە ئەوەش 9 ڕۆژی تر ئەنجام دەدرێت، ھەروەھا کۆڕاڵێکیشمان بۆ ھەمان بۆنە ئامادە کردووە بە ھاوکاریی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی دھۆک".

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن