بەوێنە.. دەوڵەمەندترین ئەستێرەکانی بۆلیود بناسە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

ساڵانە هەندێک توێژینەوە دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی ئەو ئەستێرانەی کە خاوەنی زۆرترین سامانن لە سەر ئاستی جیهان بەناوی فۆریبس، کە تێیدا تەواوی هەموو ئەستێرەکانی وڵاتانی عەرەبی و هیندستان و جیهانیش بەگشتی لەخۆ دەگرێت.

بۆ ساڵی 2017 لیستی فۆریبس ناوی 100 لەو کەسایەتی و ئەستێرە جیهانیانە ئاشکرا دەکات کە خاوەنی زۆرترین سامانن و یەکێکن لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی جیهان، لەو نێوەندەدا ناوی چوار کەسایەتی دیاری هیندستان دیاریکراوە.

شارۆخان بە پلەی 65 دێت لە لیستی ئەستێرە سەرمایەدارەکان و بەپێی ئامارەکان خاوەنی 38 ملیۆن دۆلارە.

 
بەپلەی 71 ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناسراو بۆلیود سەلمان خانە، کە بەپێی زانیاریەکان خاوەنی 37 ملیۆن دۆلارە

 
ئاکشای کۆماریش ئەکتەری بەناوبانگی هیندستان بە پلەی 91 دێت لەنێو لیستەکەدا و خاوەنی 35.5 ملیۆن دۆلارە ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو لە پلەی 94 دا بووە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن