گلین هیدلی ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

خانمه‌ ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مایی "گلین هیدلی" له‌ ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، كه‌ ده‌ستپێكی هونه‌ریی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، سه‌ره‌تا له‌ رێگه‌ی شانۆ بووه‌ و له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌، ناوبانگییه‌كی زۆری په‌یدا كرد.

رۆژنامه‌ی "یو ئێس ئه‌ی توده‌ی" هه‌واڵی مردنی ئه‌و ئه‌كته‌ری بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌ هۆكاری مردنه‌كه‌ی نه‌داوه‌.

ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ دواتر ڕووی له‌ كاری ته‌له‌ڤزیۆنی كرد، پاشانیس فیلمی سینه‌مایی، له‌وانه‌، فیلمی "دیك تریسی" كه‌ له‌ ساڵی 1990دا بڵاو كرایه‌وه‌.

 

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن