لەگەڵ هاوسەرەکەی کارێکی نوێ دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

توبا بیوکستون خانمە ئەکتەری شۆخوشەنگ ناسراو بە لەمیس یان سوهان، بڕیاڕە بەمنزیکانە لە فیلمێکی نوێدا دەربکەوێت، کە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئۆنور سایلاک کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێت، کە باس لە ژیانی کچێک دەکات لەشاری غەزە کە بەهۆی کۆمەڵێک ڕووداوی ناخۆشەوە ژیانی دەگۆڕێت.
 
لەماوەی ڕابردوودا ناکۆکیەکانی نێوان هەردوو هاوسەر بووە باسی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەواڵی جیابوونەوەیان تەواوی میدیا و پێگەکانی هەژاند، هاوکات لەلایەن توباوە لە دادگا داوای جیابوونەوە تۆمارکرا و هەریەکێکیان بە جیا دەژیان، بەڵام دواتر بەتەواوی ئەم دەنگۆیانە نەمان و نازانرێت ئاخۆ پەیوەندیان باشبۆتەوە یاخود نەخێر.
 
هاوکات ماوەیەک بەر لە ئێستاش هەردوو ئەکتەر توبا بیوکستون و ئۆنور سایلاکی هاوسەری بڕیاڕدەدەن سکاڵا تۆمار بکەن، دژی هەموو ئەو ڕۆژنامانەی کە هەواڵی درۆیان دەربارەی هۆکاری جیابوونەوەی هەردوو ئەکتەر بڵاوکردۆتەوە.
 
  توبا بیوکستون لەکاتی وێنەگرتنی درامای "گوڵ فرۆش" پێش شەش ساڵ ئۆنور سایلاک دەناسێت و پەیوەندی سۆزداری لەنێوانیان دروست دەبێت و هاوسەرگیری دەکەن، ئێستا خاوەنی دوو کچی دووانەن بەناوی مایا و توبراک.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن