كارەساتی شنگال دەكرێتە فیلم

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

ئەكتەرانی هۆلیوود و هونەرمەندانی ئێزیدی، ئێستە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێكن بەناوی "سایەی قەڵەڕەشەكان" كە باس لە چیرۆكی چۆنیەتیی ڕزگاركردنی كچە ئێزیدییەكانی ژێر دەستی داعش دەكات.

عومەر عیدۆ بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی فیلمەكە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەو فیلمە لەلایەن سەرمایەدارێكی ئێزیدی سپۆنسەر كراوە و وردەكاری ئەو كارەساتەی بەسەر ئێزیدییەكان هات، لە چوارچێوەی فیلمێك كۆ دەكرێنەوە و دەخرێنە ڕوو.

هەروەها گوتی، فیلمەكە بە وردی باس لە ئافرەتانی ئێزیدی دەكات كە تا ئێستە لە دەستی داعشن و چۆنیەتیی ڕزگاركردنیان دەخاتە ڕوو، دواتریش كە دەگەڕێنەوە نێو كۆمەڵگە، چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێ تیشكی خراوەتە سەر و گەورەی كارەساتەكە بە دنیا دەناسێنێ كە بەسەر ئێزیدییەكان هات، هەرچەند ئەوان ئاشتیخوازن، بەڵام لەلایەن تیرۆریستانەوە بەو شێوە دڕندانەیە مامەڵەیان لەگەڵدا كرا.

ئاماژەی دا، ستافی فیلمەكە لە گەنج و لاوانی ئێزیدی و ئەكتەرانی هۆلیوود پێك هاتوون و زیاتر لە هەزار ئەكتەر بەشداری فیلمەكە دەكەن، شوێنی وێنەگرتنیشی لە شنگال و دهۆك دەبێ و ماوەی فیلمەكە 100 خولەكە و جوان بامەڕنی دەرهێنەریەتی.

 

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن