غاده‌ عه‌بدولره‌زاق: حه‌زم به‌ هاوڕه‌گه‌زبازی نییه‌

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

دوای ئه‌و قسانه‌ی ساڵانێكی زۆره‌ له‌لایه‌ن هه‌واداریانییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ده‌كرێته‌وه‌ و به‌وه‌ تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه‌ حه‌زی له‌ جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌ و وه‌ك لیسبیانێك (هاوڕه‌گه‌زبازی ئافره‌تان)، له‌ ژیانی خۆی و له‌ دراماكانیش هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی میسری غاده‌ عه‌بدولره‌زاق ده‌ڵێت كه‌ حه‌زم به‌ هاوڕه‌گه‌زبازی نییه‌.

ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوا به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ هات كه‌ له‌لایه‌ن غاده‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی زۆرتریین وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندایه‌ و به‌رده‌وام هاوڕێكانی ئافره‌تن، له‌ وێنه‌كاندا به‌رده‌وام ئافره‌ته‌كانی هاوڕێی له‌ باوه‌شیدا داده‌نیشن و ئه‌ویش ماچیان ده‌كات.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ فیلمی "حین مه‌یسره‌” له‌گه‌ڵ سومه‌یه‌ خه‌شابی هونه‌رمه‌ندی هاوڕێ ڕۆڵی هاوڕه‌گه‌زباز ده‌بینن و بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی فیلمی سینه‌مای میسڕیدا له‌ناو فیلمه‌كه‌ هاوڕه‌گه‌زبازی ده‌كه‌ن، ئه‌و فیلمه‌ له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری میسڕی خالد یوسفه‌، كه‌ خۆی ڕوونی كردبووه‌ كه‌ ته‌نیا بۆ ناوبانگ ئه‌و فلیمه‌یان به‌رهه‌م هێناوه‌.

خه‌ڵكی پێیان وایه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ دژی دابونه‌ریتی میسڕییه‌كانه‌، بۆیه‌ زوو سكاڵایان له‌ دادگای میسڕی به‌و تۆمه‌ته‌ی ده‌یه‌وێ خۆڕه‌وشتی كچانی ئه‌و وڵاته‌ بشێوێنی تۆمار كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامی سكاڵاكه‌رانی داوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی "هاوڕه‌گه‌ز باز نیم و ئه‌وانه‌ی ده‌یكه‌ین ته‌نیا بۆ نمایش و كاتی فیلمه‌".

غاده‌ عه‌بدولره‌زاق هونه‌رمه‌ندی ناسراوی میسڕ و سینه‌مای عه‌ره‌بییه‌ له‌ ساڵی 1965 له‌ شاری شه‌رقییه‌ له‌دایك بووه‌ و یه‌كه‌م كاری هونه‌ری به‌ناوی "دزینی جه‌سته‌م" بۆ ساڵی 1997 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆی ناوداربوونی.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن