میریام فارس: گەلی كوردم زۆر خۆشدەوێت

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

میریام فارس، خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی دەڵێت گەلی كوردی زۆر خۆشدەوێت، هەربۆیە بە زمانی كوردی گۆرانی گوتووە.

بەمەبەستی سازكردنی كۆنسێرتێكی گۆرانی لە هوتێلی شاری جوان، میریام فارس گۆرانیبێژی لوبنانی سەردانی شاری سلێمانی كرد.

لە لێدوانێكدا بە (رووداو)ی گوت "ئەوە دووەمجارە سەردانی كوردستان دەكەم، بەراستی هەرجارێ شتێكی جیاواز دەبین، من گەلی كوردم زۆر خۆشویست، بێگومان زمانی كوردیش زۆر ناسك و شیرینە، من هەوڵمدا چەند گۆرانییەك بەزمانی كوردی بڵێم و خەڵكیش زۆر حەزیان لەو گۆرانییە كرد".

فارس گوتی بۆ ماوەیەك لە سلێمانی دەمێنێتەوە و حەز دەكات لە بازاڕەكانی سلێمانی بگەڕێن و نانی رێستۆرانتەكانی ئەو شارە بخوات.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن