وێنەی تازەی ئاهەنگی هاوسەرگیری خوشكەكەی ئەحلام سەرسووڕهێنەرە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

هەرچەندە بە نهێنییەكی تەواو ئەحلام مەراسیمی هاوسەرگیریی خوشكە بچووكەكەی ئەنجام دا و ڕێی لە وێنەگرتن گرت، بەڵام چەند وێنەیەكی ئەو هۆڵە و مەراسیمەكە و خوشكەیشی بڵاو بوونەتەوە، كە جێی سەرسووڕمانن.

ئەحلام كاتێك ئەو مەراسمی هاوسەرگیرییەی بۆ خوشكە بچووكەكەی ڕێك خست، وێنەگرتنی ئاهەنگەكەی قەدەغە كرد و نەیهێشت هیچ وێنەیەكی ئاهەنگەكە بڵاو بێتەوە.

بەڵام ئەحلام خۆی چەند وێنەیەكی تایبەتی ئەو ئاهەنگەی بڵاو كردەوە، كە خۆی گرتوونی و كاتی ئامادەكارییە پێش چوونەژوورەوەی بانگهێشتكراوان، تێیدا مێزی جوانكراو و ڕازاوەی ناوازە دەردەكەوێت، لەگەڵ چەپكە گوڵی دەگمەن و گرانبەها، جگە لە رازاندنەوەی هەردوو كورسی بووك و زاوا بە رێژەیەكی زۆر گوڵی وەنەوشەیی.

بەو جۆرە ئاهەنگی خوشكەكە، لە كەشێكی ئەفسانەیی دانسقەدا بەرێوە چووە، كە تێیدا خۆشی و شادییەكی زۆری لێوە بە دی دەكرێت.

ئەحلام لەسەر یەكێك لەو وێنانە نووسیویەتی: كارێكی بەكۆمەڵی جوان و ناوازەمان كرد، ناتوانم هیچتان بۆ بكەم لە كۆششەی بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری خوشكەكەمتان كرد، تەنیا دەڵێم لە دڵەوە سوپاستان دەكەم.

ئەحلام شامسی، گۆرانیبێژی ئیماراتی، لەلایەن هاندەرانییەوە بە شاژن ناوی دەركردووە، هەروەها لەلایەن محەممەد عەبدەوە ناسناوی یەكەم كچە هونەرمەندی كەنداوی پێ دراوە.

ئەحلام بە یەكێك لەو هونەرمەندانە دادەنرێت، كە بەهای ئاهەنگەكانی زۆر گرانن و خۆیشی كەسێكی دەوڵەمەندە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن