غەڵەتی کچم غەلەتی ، تا ئەم 5 خاڵە نەزانی هاوسەرگیری مەکە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

زۆرێک لە کچان وا دەزانن شوکردن هەر ئەوەیە کە عەزیە سپیەکە لەبەربکات و بچێتە ماڵی هاوسەرەکەی و وەک شازادەیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، لە کاتێکدا کۆمەڵێک خاڵ هەیە کە بەر لەوە پێویستە لەبەرچاوی بگریت:

-بەپێی توێژینەوەکان هاوسەرگیری پێشوەخت کارێکی باش نییە و پیویستە لانیکەم تەمەنت لە نێوان ٢٣ بۆ ٢٥ ساڵدابێت بۆئەوەی شوو بکەیت.

-نابێت جیاوازی تەمەن لە نیوان خۆت و مێردەکەتدا زۆربێت، چونكە زۆرکات ئەو دوو كەسە دوو جۆر تێڕوانینی جیاوازیان دەبێت بۆ ژیان و ئەوەش ناکۆکی لیدەکەوێتەوە.

-خۆشەویستی لەنێوان هاوسەرەكاندا هەتا مردن وەك خۆی نامێنێتەوە، بۆیە نابێت لە دراما ڕۆمانسیەکانەوە بروانیتە ژیان.

-هاوسەرگیری بەرپرسیارێتییە و پیویستە ئاستەنگەکانی ژیان لەگەڵ یەکدیدا دابەش بكەن بەیەكسانی.

-دڵنیابە ئەو کەسەری شووی پیدەکەیت وەک تۆنابێت و لە زۆر شتدا جیاوازیتان دەبێت، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە خاڵی هاوبش بدۆزنەوە و پێکەوە هەڵبکەن.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن