پیاوان بە جوڵەی چاویان بزانە بیر لە چی دەکەنەوە ؟

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

 

ماڵپەڕێ “yasmina” ئاماژەی بە چەند ڕێگایەك کردووە کە دەکرێت یارمەتی دەری ئافرەتان ببن بۆ تێگەیشتن لە بیرۆکەی پیاوان و زانینی ڕووی ڕاست و نا ڕاستی قسەکانیان بە پێی زمانی چاوەکان.

زۆر کەس ئارەزوو دەکەن بیرۆکەی خۆشەویستەکانیان بزانن، لەگەڵ ڕاستی و نا ڕاستی قسەکانیان، لێرەدا هەندێك ڕێگا باسکراوە کە یارمەتی دەرن بۆ تێگەیشتن لە بیرۆکە و راستی قسەی پیاوان.

سەیرکردنی لای چەپ:

گەر پرسیارێكت کرد لە خۆشەویستەکەت و ئەویش گلێنەی چاوی بەرەولای چەپ جوڵا، بزانە کە خۆشەویستەکەت ڕاستی دەڵێت، چونکە بە پێی توێژینەوەکان لە بواری زمانی جەستەدا دەرکەوتووە، گەر گلێنە بەرەو لای چەپ جوڵا ئەو کەسە بە تەواوی بیردەکاتەوە و بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێت، لەم حاڵەتەدا پەستانی مەخەرەسەر و چاوەڕوان بکە بە باشی بیربکاتەوە.

سەیرکردن بۆ لای ڕاست:

گەر کەسێك سەیری لای ڕاستی کرد واتە ئەو کەسە هەوڵ دەدات داهێنەربێت بۆیە گەر پرسیارێکت لە خۆشەویستەکەت کرد و بینیت کە گلێنەی بەرەو لای ڕاست جوڵا، ئەوا بزانە کە خۆشەویستەکەت هەوڵ دەدات سیناریۆیەك دروستبکات کە لە ڕاستیدا ڕووی نەداوە، یان لە دەکرێت بوترێت کە ئەو درۆ دەکات.

گەورە بوونی گلێنە:

گلێنە گەورە دەبێت گەر کەسەکە سەرسام و بەجۆش بێت لەبەر ئەو شتەی کە پێی دەوترێت یان دەیبینێت، گەر خۆت و خۆشەویستەکەت سەیری چاوەکانی یەکترتان دەکرد، و بینیت کە گلێنەی چاوی گەورە بوویەوە ئەوا بزانە کە سەرسامی تۆیە و بە تەواوی بیری ئەوت داگیر کردووە.

بچوك بوونەوەی گلێنە:

هەر گەورەبوونی گلێنە مانای هەست و سەرسوڕمانی بێت بە تۆ، ئەوا بچوكبوونی گلێنە مانای بێزاری دەگەیەنێت، گەر باسی شتێکت بۆ خۆشەویستەکەت کرد و بینیت کە گلێنەی چاوی وردەوردە بچوك دەبێتەوە ئەوا بزانە کە گرنگی بە باسەکەی تۆ نادات و هەست بە بێزاری دەکات.

دابەزینی پێڵوی چاو:

بە پێی توێژینەوە داخران یان تروکانی چاو لە ناکاو بەبێ هیلاکی مانای درۆ دەگەیەنێت، چونکە ئەمە نیشانەیە بۆ کاری دەماخ بە خێرایی لە کاتی دروستکردنی قسە و بیرۆکەی نوێدا.

بەرزبوونەوەی یان کرانەوەی پێڵوی چاو:

بە پێچەوانەی حاڵەتی پێشوەوە بەرزبوونەوە یان کرانەوەی پێڵوی چاو واتە ڕاست بێژی و کاریگەربوون بە باسەکە تا ڕاددەیەك کەسەکە ئاگای لە بچوکترین جوڵە جەستەییەکانی نامێنێت.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن