بەهۆی ئیڤانكاوە گیرا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

پۆلیسی چین چالاكوانێكیان گرت بە تۆمەتی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی رۆژنامەوانی لەبارەی پێشێلكارییەكانی كار لە كارگەیەكی چینی كە پیڵاو بۆ ماركەیەكی بازرگانی ئیڤانكای كچی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆكی ئەمەریكا دروست دەكات.

لی شیانگ بەڕێوەبەری رێكخراوی مافی چینی " China Labor Watc" لەو بارەوە رای گەیاند كە هو های فینگ لە پارێزگای جیانگ شی لە باشووری چین بە گومانی پێشێلكردنی تایبەتمەندییەكانی كارگەی پێڵاوی ئیڤانكا گیراوە لە رێگەی بەنهێنی گوێگرتن و ئەوەش نایاساییە.

زیاتر گوتی، ئەو كەسە و دوو كەسی تریش ئێستە دیار نین و خەریكی لێكۆڵینەوەی رۆژنامەوانی بوون لەبارەی ئەو كارگەی كە پیڵاو بۆ ماركەی ئیڤانكا تڕەمپ دروست دەكات، بێجگە لە ماڕكەی تریش.

بەڕێوەبەری رێكخراوەكە داوای لە دۆناڵد تڕەمپی سەرۆكی ئەمەریكا و كچەكەی ئیڤانكا و كۆمپانیاكەی كرد بە پاراستن و ئازادكردنی ئەو چالاكوانە كە بەپێی "ئەسیۆشێتید پرێس" لە پشووی ئەم هەفتەیەوە پێوەندیكردن بە هەرسێكیان پچڕاوە و گومان دەكرێت كە لەلایەن پۆلیس یان كۆمپانیاكەوە گیرا بێت و رێكخراوەكەش بە نیازە بەمنێزیكانە ڕاپۆرتێك لەو بارەوە بڵاو بكاتەوە.

 

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن