مۆبایله‌كه‌ی تڕه‌مپ چی تێدایه‌

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

سایتی ته‌كنیكی هه‌واڵی ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵێكی سه‌یری له‌سه‌ر دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ش هه‌مووانی تووشی سه‌رسوڕمان كرد.

هه‌مووان ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكی باڵاترین یه‌كه‌ی ئیدارییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا، بۆیه‌ ڕێكخراوێكی تایبه‌ت هه‌ڵ ده‌ستێت به‌ پاراستنی گیانی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ ماوه‌ی چوار ساڵدا ده‌بێته‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.

ڕیكارییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ تووندن كه‌ هه‌ندێك جار ده‌ست ده‌خاته‌ ناو ژیانی تاكه‌ كه‌سیشته‌وه‌، بۆ نموونه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا مۆبایلێكی ئایفۆنی پێیه‌ كه‌ تایبه‌ت بۆی دروست كراوه‌ كه‌ یه‌ك به‌رنامه‌ی له‌ناوه‌ و جگه‌ له‌وه‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌كه‌ی تر ناخوێنێته‌وه‌.

ئه‌و به‌رنامه‌ش تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تویته‌ره‌"، سایتی "axios "ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌شی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تڕه‌مپ پێش بوونی به‌ سه‌رۆكیش ته‌نیا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی به‌كار هێناوه‌ بۆ ده‌ربڕینی ڕا و بۆچوونه‌كانی خۆی.

ئه‌مه‌ش له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ هات كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕوای وایه‌ كه‌ ته‌نیا ده‌توانی به‌ باشتریین شێوه‌ له‌ ڕێگه‌ی "تویته‌ر"ه‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌یدا بكات و گوێیان لێ بگرێت.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن