پێويسته‌ ئەم زانیاریانە لەسەر گروپی خوێنەکەت بزانيت

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

 

لێره‌دا باس له‌ چه‌ند ڕاستی و تایبه‌ته‌مه‌ندییه‌كی هه‌ریه‌ك له‌گروپه‌كانی خوێن ده‌كه‌ین کە پێویستە هەموو مرۆڤێک ئەو زانیاریانە بزانێت

1- له‌ 85%ی خه‌ڵك گروپی خوێنی (+)ه‌و ئه‌مه‌ش هه‌ندێكجار كێشه‌ دروستده‌كات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێتو گروپی خوێنی دایكێك (-) و باوكه‌كه‌ (+) بێت و منداڵی یه‌كه‌میان گروپی خوێنه‌كه‌ی (+) ده‌رچوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌دوای منداڵی یه‌كه‌مه‌وه‌ سه‌رجه‌م منداڵه‌كانی دیكه‌ له‌ناوبچن، چونكه‌ خوێنی (-)ی دایكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خوێنی (+) منداڵه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌بێت.

2- گروپی خوێن و نه‌خۆشییه‌كان: به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی ئه‌نجامدراون ده‌ركه‌وتووه‌ گروپی خوێنی (O) زیاتر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌بن و گروپی خوێنی (A) زیاتر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌بن و گروپی (AB) به‌ خراپترین گروپ داده‌نرێت بۆ تووشبوون به‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشییه‌كان.

3- گروپی خوێن و ڕێجیمكردن: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌پسپۆڕانی خۆراكه‌وه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ گروپی خوێنی (A) پێویستی به‌ خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ هه‌یه‌ و گروپی (O) پێویسته‌ گۆشت بخۆن و گروپی (AB) پێویسته‌ ماسی و گۆشت بخۆن و گروپی (B) پێویسته‌ گۆشتی سور و مریشك بخۆن.

4- فشاری ده‌روونی و گروپی خوێن: به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ گروپی خوێنی (O) زیاتر ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ر كاریگه‌ری و زیانه‌كانی فشاری ده‌روونی.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن