ئەو نەخۆشیانەی لە ڕێگەی ماچكردنه‌وه‌ دەگوێزرێتەوە چين ؟؟

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

 

توێژینەوە نوێكان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی لەڕێی ماچەوە 80 ملیۆن بەكتریا لەنێوان ئەو دوو كەسدا دەگوێزرێتەوە كە ماچی یەكتری دەكەن ئەگەر ماچكردنەكە لەڕێی دەمەوە بێت و تەنها 10 چركە بخایەنێت .

یەكێك لەو ڤایرۆسانەی لەڕێی ماچكردنی دەمەوە دەگوازرێتەوە ڤایرۆسی كۆئەندامی هەناسەدانە وەك ” نیكاف و ڤایرۆسەكانی ئەنفلۆنزا و سورێژەی ئەڵمانی ”

*” نەخۆشی ماچكردن ” ئەم نەخۆشیە چەند نیشانەیەكی هەیە لەوانەش هەستكردن بە ماندوێتی بەردەوام و بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمای جەستە و نیشانەكانی هاوشێوە نیشانەكانی نەخۆشی ئەنفلۆنزایە و لەگەڵیدا ڕژێنەكانی پەریزاد هەڵدەئاوسێت .

* ڤایرۆسی تامێسك یەكێكە لەو جۆرە ڤایرۆسانەی لەڕێی ماچكردنەوە دەگوازرێتەوە لە هەمان كاتدا هەوكردنی قوڕگ یەكێكی دیكە دەبێت لەو نەخۆشانەی ماچكردن دەیگوازێتەوە .

* ئەو ڤایرۆسانەی كۆئەندامی بەرگری جەستە لاواز دەكەن و لەڕێی لیك و خوێن و میز و شیرەوە دەگوازرێنەوە .

ماچكردنی كەسێك كە هیچ پەیوەندیەكی دروستی لەگەڵت نەبێت و پەیوەندی جەستەی هەبێت لەگەڵی كەسی دیكە هۆكار دەبێت بۆ گواستەنەوەی ئەم نەخۆشیانە و چەندینی دیكەش لەبەر ئەوە باشتر وایە مرۆڤ خۆی لە پەیوەندی نەشیاو و نەگونجاو و بپارێزێت بۆ ئەوەی لە توشبوون بە نەخۆشی پارێزراو بێت .

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن