جەرجیر باشترین پێکهاتەیە بۆ گەشانەوەی قژ

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

جەرجیر یەکێکە لە باشترین پێکهاتە خۆراکیەکان و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی قژ بەکاردێت، وەک هەڵوەرینی قژ و وەستانی گەشەکردنی و درەنگ درێژبوونەوەی.

جەرجیر بڕێکی زۆر ڤیتامین و کانزای بەسوودی تێدایە، دەکرێت بەردەوام لەگەڵ زەڵاتە تێکەڵ بکرێت بخورێت بۆ ئەوەی لەڕووی تەندروستیەوە سوودێکی باشی لێ ببینیت.
 
سوودەکانی جەرجیر بۆ قژ لەڕووی جوانیەوە:

جەرجیر دەبێت هۆی وەستاندنی هەڵوەرین و ڕووتانەوەی تاڵەکانی قژ، چونکە دەوڵەمەندە بە کبریت و ئاسن و مس و ڤیتامین ئەی، هەر بۆیە دەکرێت بیدەیت لە خەڵاتە و دواتر بیدەیت لە بێخی قژت بۆ ماوەی 20 خولەک و پاشان بە شامپۆ بیشۆیت، هەوڵبدە هەفتانە دووبارەی بکەرەوە.

هەندێک لە خانمان کێشەی بژبوونەوە و ناڕێکی قژیان هەیە، چونکە زۆر ماندوو و لاواز بووە، دەتوانێت ماسکی جەرجیر و زەیتی زەیتون یان گوێزی هیندی تێکەڵ بکات و بەکاریبهێنێت بەم شێوەیە:

نیو کوپ شەربەتی جەرجیر، 4 کەوچک زەیتی گوێزی هیندی تێکەڵ بکە و دواتر بیدە لەسەرجەم بەشەکانی قژت، بە نایلۆنێک دایپۆشە بۆ ماوەی 20 خولەک و پاشان بە شامپۆ بیشۆ و هەفتانە دووبارەی بکەرەوە.

شەربەتی جەرجیر یارمەتی کێشەی بوونی کرێشی قژ دەدات، دەتوانیت ڕۆژانە بۆ ماوەی 20 خولەک بیدەیت لە سەرجەم بەشەکانی قژت تا 5 هەفتە، بۆ ئەوەی تەواو لە کڕێش ڕزگاربێت.

هاوکات بەهۆی ئەوەی جەرجیر بڕێکی زۆر کبریتی تێدایە خۆراکی پێویست دەدات بە قژ و دەیگەشێنێتەوە و هاوکاری دەکات کە بەشێوەیەکی خێرا درێژ بێتەوە، هەربۆیە دەتوانیت لەگەڵ زەیتی گوێزی هیندی تێکەڵی بکەیت بە خەڵاتە و دواتر بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەپارچەیەک نایلۆن دایپۆشیت و بیشۆیت.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن