پارتى و یه‌كێتى كۆ ده‌بنه‌وه‌

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

به‌پێى زانیارییه‌كانى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى ریفراندۆم ده‌كرێت هاوكات ئه‌و نه‌خشه‌ رێگه‌یه‌ی كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خستبوویه‌ به‌رده‌ست پارتی دیموكراتی كوردستان  و له‌ هه‌شت خاڵ پێكهاتووه‌ گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتی ئاب/ ئۆگستس، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌ گوته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ "وشه‌"ى راگه‌یاند، تا ئێسته‌ زانیارى ته‌واو له‌ باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ نییه‌.

پێشتر یه‌كێتى نیشتمانی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كى هه‌شت خاڵى له‌باره‌ى دۆخى كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان خستبووه‌ به‌رده‌ست پارتى دیموكراتى كوردستان و بڕیاره‌ سبه‌ى پارتى وه‌ڵامى ئه‌م نه‌خشه‌ ڕێگه‌یه‌ بداته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێسته‌ پرسى ریفراندۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ رۆژه‌ڤدایه‌ و هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ كۆده‌نگى زیاتر له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌.

هاوكات له‌سه‌ر ئاستى پرۆسه‌ى ریفراندۆم له‌ كوردستان ئه‌مڕۆ شاندێكى تایبه‌ت پێكهات به‌ مه‌به‌ستى سه‌ردانى كردنى بۆ به‌غدا و بڕیاره‌ ئه‌وانیش سبه‌ى كۆ ببنه‌وه‌ و ئه‌جێنداى سه‌ردانه‌كه‌ دیارى بكه‌ن.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن