یه‌كگرتوو: ڕیفراندۆم پرسێكی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ و ده‌بێ هه‌مووان پشتگیرى لێ بكه‌ین

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان راى گه‌یاند، ریفراندۆم پرسێكی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یییه‌ و ده‌بێ هه‌مووان پشتگیرى لێ بكه‌ین هاوكات روونى ده‌كاته‌وه‌, كه‌ "گرنگه‌ به‌ خۆشى له‌ به‌غدا جیا ببینه‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتی ئاب/ ئۆگستس، له‌ لایه‌ن رێكخراوی "ئایدیایست" بۆ په‌ره‌پێدانی هۆشیاری رۆشنبیری پانێڵێكى تایبه‌ت به‌ ریفراندۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌چوو.

له‌ پانێڵه‌كه‌دا، ئه‌رسه‌لان ساڵح ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چوارى گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راى گه‌یاند، ریفراندۆم پرسێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یییه‌ و ده‌بێ هه‌مووان پشتگیرى لێ بكه‌ین.

زیاتر گوتى، هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت به‌ ئاشتى و به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌باره‌ى ریفراندۆم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات, " لامان گرنگه‌ به‌ خۆشى له‌گه‌ڵ به‌غدا جیا ببینه‌وه‌".

هاوكات، ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان به‌رپرسی رێكخراوی ئایدیایست بۆ په‌ره‌پێدانی هۆشیاری نیشتمانیی به‌ " وشه‌"ی راگه‌یاند، ئه‌نجامدانى پانێڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌یانه‌وێت بۆچوونى ته‌واوى حزبه‌كان له‌باره‌ى ریفراندۆم بخه‌نه‌ڕوو ئه‌وه‌ش وه‌ك چالاكییه‌ك بۆ پشتیوانى له‌ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان.

حه‌وتی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/ سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه‌ یان جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق" دیاری كرد.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن