كه‌ريم شنگالى: له‌ ريزى ئاواره‌كاندا 1700 كه‌سى سه‌ر به‌ داعش ده‌ستگيركراوون

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ريم شنگالى رايگه‌ياند، ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نزيكه‌ى 1700 كه‌سى سه‌ر به‌ داعشيان ده‌ستگيركردووه‌، كه‌ خۆيان له‌ ناو ئاواره‌ راكردووه‌كاندا حه‌شار دابوو.

كه‌ريم شنگالى له‌ ميانى ديدارى له‌گه‌ڵ شاندێكى ميدياكارانى كوه‌يت راشيگه‌ياند، هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ ريزى ئاواره‌كاندا توانيويانه‌ 1700 كه‌سى سه‌ر به‌ داعش ده‌ستگير بكه‌ن، كه‌ هه‌وڵياندابوو، خۆيان حه‌شار بده‌ن و بگه‌نه‌ سنووره‌كانى هه‌رێم.

له‌ ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا، هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى ئاواره‌ بووى ناوچه‌ سوننه‌ نشينه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق كردووه‌.

ماوه‌ى مانگێكه‌ عێراق كۆتايهاتنى شه‌ڕى مووسڵى راگه‌ياندووه‌، دواى ئه‌وه‌ى 9 مانگ به‌سه‌ر يه‌كه‌وه‌ شه‌ڕوپێكدادان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌ به‌رده‌وام بوو.

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى كوه‌يتى له‌ زارى شنگالييه‌وه‌ ‌ بڵاويكرده‌وه‌، شه‌ڕى مووسڵ بۆ ماوه‌يه‌كى درێژتر به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ هۆى بوونى شانه‌ نووستووه‌كانى داعش له‌ ناو شاره‌كه‌دا و به‌كارهێنانى تونێله نهێنييه‌كان.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن