شاندى كوردستان بۆ به‌غدا دیارى ده‌كرێت

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكراى كرد، بڕیاره‌ سبه‌ى ئه‌و شانده‌ دیارى بكرێت كه‌ بڕیارى سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌شى ئاب، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ كوردستان24ى راگه‌یاند، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌رپشكن كه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان دیارى ده‌كه‌ن.

زیاتر گوتى، سبه‌ى دووشه‌م سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سووڵ شاندى به‌غدا دیارى ده‌كه‌ن و دواتر سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌باره‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان میرانى راى گه‌یاند، ئه‌وان چاوه‌ڕوانى گۆڕان ده‌كه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ و دواتر بڕیار له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌درێت.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌كه‌ پێشتر هێمن هه‌ورامى راوێژكارى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاندبوو پێش 10ى ئاب شاندێكى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.

ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌فته‌ى رابردوو كۆبۆوه‌ و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بڕیاردرا كه‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا كارابكرێته‌وه‌، به‌ڵام گۆڕان تا ئێسته‌ هیچ قسه‌یه‌كى له‌وباره‌یه‌ نه‌كردووه‌ و واده‌ى كۆبوونه‌وه‌یشى له‌گه‌ڵ پارتى دیارى نه‌كردووه‌.

حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه‌ یان جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق" دیاری كرد.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن