ئەمریكا: پێشمەرگە بەشداری لە شەڕی حەویجە دەكات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

برێت مەكگۆرك، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری كوردستان24، ئاماژەی بەوەدا كە ئەمریكا تێبینیی لەسەر كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم ھەیە و لەبارەی پێشمەرگەش مەكگۆرك جەختی كردەوە، ئەمریكا پێشمەرگە وەك ھێزێكی گرنگ دەبینێت و رۆڵێكی كاریگەری ھەبووە، بۆیە بەردەوام دەبێت لە راھێنان كردن بە پێشمەرگە.

مەكگۆرك، ئەو پیاوەی ھەندێك بە تاكە خاڵی ھاوبەشی نێوان ئۆباما و ترەمپی دەزانن و ھەندێكیش پێیانوایە لۆرانسی سەدەی بیست و یەكە و تاكە كەسە كە عێراقی بە یەكپارچەیی ھێشتووەتەوە لەبارەی تازەترین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە قسەی بۆ رۆژنامەڤانان كرد.

برێت مەكگۆرك، بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، به‌ ده‌موچاوی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسراوه‌، دووپاتیكردەوە لای وڵاتەكەی پێشمەرگە یاریزانێكی سەرەكی بەرەنگاربوونەوەی داعشە و لە پلانەكانی داھاتووشدا بوونی دەبێ و هه‌ماهه‌نگیان به‌رده‌وام ده‌بێت.

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ هەریەکە لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی کردووە، بابەتی گرتنەوەی ‌حەویجە بەشداری هێزەکانیان تاوتوێکردووە و پێشمەرگەش لە ئۆپەراسیۆنی حه‌ویجه‌ بەشداردەبێت، ئەمریكا پێشمەرگە وەك ھێزێكی گرنگ دەبینێت و رۆڵێكی كاریگەری ھەبووە، بۆیە بەردەوام دەبێت لە راھێنان كردن بە پێشمەرگە".

كورد بەرەو ریفراندۆم دەچێ و ماكگۆركیش لەو بارەیەوە له‌ وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24 له‌ واشنتن، ئاماژەی بەوەدا، ئەوان وەك ئەمریكا تێبینیان تەنیا لەسەر كاتی ئەنجامدانی پرۆسەكە ھەیە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن