پڕۆژەیەكی نوێ بۆ تەواوی تاكسییەكانی هەرێمی كوردستان دەخرێتـە بواری جێبەجێكردنەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

لە ماوەیەكی نزیكدا پڕۆژەی لۆگۆ و كارتی زانیاری تەواوی تاكسییەكانی هەرێمی كوردستان دەخرێتـە بواری جێبەجێکردنەوە كە زانیاری و ئاماری درووست و تەواو لەسەر ژمارەی تاكسییەكان و شێوازی كاركردن و جیاكردنەوەی تاكسی ناوشار و دەرەوەی شارەكان دەبێت و دەبێتـە هۆكارێكیش له بەرژەوەندیی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان و شوفێران.

مولوود مراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیش نیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە 2017/7/10 لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری گشتیی دیوان و بەڕێوبەری گشتیی گواستنەوە و گەیاندن پێشوازی كرد لە نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ كه پیكهاتبوون لە لیوا رزگار بەڕێوبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم و لیوا عەبدولقادر جێگری بەریوەبەری گشتی به مەبەستی گفتوگۆ لەسەر دوا ئامادەسازی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی لۆگۆ و كارتی زانیاریی تەواوی تاكسییەكانی هەرێمی كوردستان كە ماوەیەكی زۆرە كاری لەسەر دەكرت.

له كۆبوونەوەكەدا وەزیری گواستنەوه و گەیاندن ئاماژەی بە خاڵه هاوبەشەكانی كاری گواستنەوه و هاتوچۆی هەرێم كرد كە پێویسته بەمەبەستی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری لە كەرتی گواستنەوه و هاتوچۆی هەرێم هەماهەنگی و هاوكاریی بەردەوام لە نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوه و گەیاندندا بەردەوام بێت و كارەكانمان تەواوكاری یەكتربن".

پڕۆژەی لۆگۆ و كارتی زانیاری تەواوی تاكسییەكانی هەرێمی كوردستان بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندەدا بخرێتە بەر تەندەرین كە دەستنیشانكردن و دانانی لۆگۆ و ئارمە بۆ تەواوی تاكسییەكانی هەرێمی كوردستان چ ئەوانەی لەناو شار كار دەكەن و چ ئەوانەی لەنێوان شارەكان كار دەكەن.

ئامانجی گەورە لە پشت پڕۆژەی لۆگۆ و كارتی زانیاریی تەواوی تاكسییەكانی هەرێمی كوردستانەوه هەم لە بەرژەوەندیی شوفێرانی تاكسیدا دەبێت و هەمیش لە بەرژەوەندی ئاسایشی هاووڵاتیانیشدا دەبێت.

جێی باسە ئێستا لە هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان نزیكەی 85 هەزار تەكسی هەیە

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن