له‌ برۆكسل كۆبوونه‌وه‌كانى بارزانى ده‌ست پێ ده‌كات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ برۆكسل ئه‌وه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان و ده‌ست پێ كردنى كۆبوونه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ى ته‌مووز، بارزانى به‌ یاوه‌رى شاندێك كه‌ پێكهاتوون له‌ نوێنه‌رانى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامى و مه‌سیحى و توركمانه‌كان گه‌یشته‌ برۆكسل و بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌دا په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌سه‌ربكه‌نه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رانى ئه‌و وڵاته‌ كۆ ببنه‌وه‌.

به‌ پێى زانیارییه‌كانى "وشه‌" بڕیاره‌ سبه‌ى سه‌عات ١٠ به‌ كاتی ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌و شانده‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى بارزانى ده‌ست پێ بكات.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان بڕیاردرا ئه‌و شانده‌ سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكات و له‌باره‌ى ریفراندۆم له‌وێ قسه‌ و باس بكرێت.

رۆژی حه‌وتی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه‌ یان جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق" دیاری كرد.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن