ئازادكردنه‌وه‌ى ته‌واوى مووسڵ راگه‌یه‌نرا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image


حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ باره‌گه‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌به‌ری راستی شاری مووسڵ به‌یاننامه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا له‌ شاره‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ى ته‌مووز، حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ باره‌گه‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌ به‌ری راستی شاری مووسڵ به‌یاننامه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا له‌ شاره‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

له‌ گوته‌یه‌كدا حه‌یده‌ر عه‌بادى كه‌ به‌شێك له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانى عێراق بڵاویان كردۆته‌وه‌ رای گه‌یاندووه‌، لێره‌وه‌ به‌ هه‌موو دنیایى ڕاده‌گه‌یه‌نم كه‌ ده‌وڵه‌تی ترس و درۆ و تۆقاندن و تیرۆری داعش هه‌ره‌سی هێناو كۆتایی هات، كه‌ سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لێره‌وه‌ ڕای گه‌یاند.

عه‌بادی ستایشی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كرد كه‌ له‌ پاڵ عێراقدا وه‌ستانه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی داعشدا.

هاوكات له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی بڵاویكرده‌وه‌ عه‌بادى له‌ مووسڵ راى گه‌یاندووه‌، گرنگییه‌كی گه‌وره‌ ده‌ده‌ین به‌ گێرانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری شاره‌كه‌.

له‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستی پێ كرد و تا 24ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ توانرا نیوه‌ی چه‌پی شاره‌كه‌ له‌ داعش پاك بكرێته‌وه‌، له‌ 19ی شوباتیش جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاره‌كه‌ ده‌ستی پێ كرده‌وه‌.

 

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن