مه‌سروور بارزانى په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا به‌ بۆنه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى ته‌واوى مووسڵ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان و عێراق كرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ى ته‌مووز، مه‌سروور بارزانى راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی" ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی له‌ مووسڵ".

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ له‌شێكى ترى په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، عێراق پێویستی به‌ ستراتیجیه‌تیێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی تێدا سه‌قامگیر ببێت.

له‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستی پێ كرد و تا 24ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ توانرا نیوه‌ی چه‌پی شاره‌كه‌ له‌ داعش پاك بكرێته‌وه‌، له‌ 19ی شوباتیش جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاره‌كه‌ ده‌ستی پێ كرده‌وه‌.

 ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی ته‌مووز، حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ باره‌گه‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌ به‌ری راستی شاری مووسڵ به‌یاننامه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا له‌ شاره‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن