شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێكه‌وت

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

بۆ دایدر و کۆبوونەوە لە پەرلەمانی ئەورووپا و خستنە بەر باسی ڕاپرسیی باشوری کوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندەکەی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێكه‌وتن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ١٠ـــی٧ـــی ٢٠١٧، (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێی فرگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێكه‌وت.
له‌و سه‌ردانه‌دا (سه‌رۆك بارزانی) به‌ یاوه‌ریی شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌ برۆكسل ده‌كات و، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی به‌لژیكا كۆ ده‌بنه‌وه‌.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن