پوتن: له‌ باره‌ى عفرينه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان كۆده‌بینه‌وه‌

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتن، رایگەیاند، رووسیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورددا باشه‌ و ئەمریكا زیاتر لە رووسیا ھاوكاری كورد دەكات.

گوتيشى: خەڵكی سووریا بڕیار لەسەر چارەنووسی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا دەدات نەك كەسێكی دیكە.

سه‌رۆكی رووسیا ئه‌وه‌شى گوت: سه‌باره‌ت به‌ عه‌فرین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان كۆده‌بینه‌وه‌ و ئاگر‌به‌ستیش له‌ ناوچه‌ی ئیدلیب و باكووری سووریا به‌بێ هه‌ماهه‌نگی توركیا نایه‌ته‌دی.

پوتن روونيشيكرده‌وه‌، كێشه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ و جۆراوجۆره‌، ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی روون ئاشكرامان له‌گه‌ل لایه‌نه‌‌ جۆراو جۆره‌كانی گه‌لی كورددا هه‌یه‌.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن