ئەحمەد کانى:"گشتپرسى میکانیزمێکى سەردەمیانەیە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیى

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

لە کۆبوونەوەیەکى فراوانى جەماوەریدا کە لیژنەى ناوچەى ئاشتى سەر بە لقى دوو ڕێکى خستبوو،بەرپرسى لقى دوو ڕایگەیاند:"گشتپرسى میکانیزمێکى سەردەمیانەیە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیى و تەواوى خەڵکى کوردستان خاوەنى بەڕێوەچوونى ئەو پرۆسەیەن.
ئێوارەى 8ى ئابى 2017،بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ئامادەبوونى محەمەد خەلیل و د.ئاراس خۆشناو کارگێڕانى لق و کارۆخ سەعید بەرپرسى لیژنەى ناوچەى ئاشتى،لەگەڵ جەماوەرى سنوورى لیژنەى ناوچەى ناوبراو کۆبوویەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەرپرسی بنکەکان و کارگێڕ و کادیر و ئەندامانی ناوچە و کارگێڕانی سـنـووری نـاوچـەى ناوبراو ئامادەى بوون،بەرپرسى لقى دوو باسى پرسى گشتپرسى هەرێمى کوردستانى کرد کە بڕیارە لە 25 ى ئەیلوول بەڕێوەبچێ و ئاماژەى بەوە کرد کە گشتپرسى میکانیزمێکى سەردەمیانەیە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیى و گوتى:"هەموومان وەکو گەلى کوردستان بڕیارمانداوە لە 25 ى ئەیلوول بڵێین بەڵێ بۆ سەربەخۆیى.
لە درێژەى قسەکانیدا بەرپرسى لقى دوو باسى خەباتى زیاتر لە سەدەیەک و قوربانیەکانى گەلى کوردستانى کرد بۆ گەیشتن بە ئازادى و سەربەخۆیى و پێى وابوو ئێستا ئەو ڕۆژە بۆ گەلى کوردستان هاتۆتە پێش کە لە سایەى بەرهەمى ئەو خەبات و قوربانیدانە بگەنە ئامانجى لە مێژینەیان،بەوەى لەڕۆژى گشتپرسیدا کە ڕۆژێکى مێژوویى و  نیشتیمانیە بۆ تەواوى پێکهاتە سیاسى و نەتەوەیى و ئایینیەکان،بە گیانى برایانە و ڕۆحى نیشتیمانپەروەرانە بەشدارى بە بەڵێ دەنگ بە سەربەخۆیى کوردستان بدەن.
بەرپرسى لقى دوو جەختى لەوە کردەوە کە ئەو قوربانیەى گەلى کوردستان بە درێژایى مێژوو داویەتى لە سایەى سیستەمێکى نادادپەروەرانەى سیاسى و کۆمەڵایەتى لە عێراقدا،لە داواکانى زۆر گەورەترە،بۆیە مافى ئاسایى خۆیەتى وەکو هەموو گەلانى دونیا داواى سەربەخۆیى بکات بەتایبەت لە وڵاتێک کە تێیدا تەواوى مافەکانى پێشێل کراوە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن