ئەحمەد کانى لە بەسەرکردنەوەى خانەوادەى شەهید د.محەمەد قەرەداغى:"شوێنى ئەو زانا گەورانە پڕ ناکرێتەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

لە بەسەرکردنەوەى خانەوادەى شەهید د.محەمەد قەرەداغى،بەرپرسى لقى دوو گوتى:"ناتوانرێت جێى گەورە زاناکان پڕ بکرێتەوە،مەگەر ڕۆڵەکانیان بتوانن شوێنى ئەوان بگرنەوە و بە زانستەکەیان و خزمەتکردنیان بە وڵاتەکەیان ڕۆحى شەهیدەکەیان ئاسوودە بکەن.
بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان بە یاوەرى جووتیار عەلى بەرپرسى لیژنەى ناوچەى زانکۆ سەردانى خانەوادەى شەهید و مامۆستاى زانکۆى سەڵاحەدین د.محەمەد قەرەداغى لە شارى هەولێر کرد و لەلایەن ئاواز خانى خێزانى شەهید و د.سەوزەى کچى شەهید و سامان و ئالانى کوڕانى شەهید پێشوازیەکى گەرمیان لێکرا.
لەو بەسەر کردنەوەدا بەرپرسى لقى دوو وێڕاى نیشاندانى ڕێزێکى زۆر بۆ خانەوادەى شەهید و ژیانى پڕ لە خزمەتى زانستى شەهید،لە ژیان و گوزەرانیانى پرسى و ئامادەیى هەموو پشتیوانیەکى بۆ دووپات کردنەوە.
 دواتر بەرپرسى لقى دوو باسى ڕۆڵى شەهید د.محەمەد قەرەداغى کرد لە خزمەتکردن بە چەندین نەوەى جۆشکراو بە زانست و ڕۆحى نیشتیمانپەروەرانە کە زۆرینەیان ئێستا دەستیان هەیە لە ئاوەدانى و پێشوەبردنى لایەنەکانى ژیان لە کوردستان،جەختى لەوەش کردەوە بە شەهید بوونى د.محەمەد قەرەداغى کەلێنێکى گەورە کەوتە  نێوەندى زانست و خوێندن لە هەرێمى کوردستان و ئەستەمیشە بتوانرێ بە ئاسانى شوێنى کەسایەتیەکى زانستى گەورەو نیشتیمانپەروەرى وەک د.محەمەد  قەرەداغى پڕ بکرێتەوە.
خانەوادەى شەهیدیش سوپاسى جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانیان کرد کە دواى شەهید بوونى د.محەمەد قەرەداغى پشتیوانى لێکردوون و ڕێزى گەورەو تایبەتى هەبووە بۆ خانەوادەکەیان.
بەرپرسى لقى دووش ئامادەیى هەموو پشتیوانى و هاوکاریەکى بۆ خانەوادەى شەهید دووپات کردەوە و گوتى:"هەرچى بکرێت بۆ خانەوادەى شەهیدان کەمە،چونکە ئەو ئاسایش و ئارامى و ئازادیەى ئێستا لە کوردستان بەرقەرارە لە سایەى خوێنى گەشى شەهیدان و شەونخونى پێشمەرگە قارەمانەکان و کارمەندانى هێزى ئاسایش و ناوخۆیە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن