ئەحمەد کانى کارگێڕان و بەرپرسانى لیژنە ناوچەکان بۆ دانانى بەرنامەى ڕیفراندۆم ڕادەسپێرێ

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان کارگێڕان و بەرپرسانى لیژنە ناوچەکانى سەر بە لقى دوو ڕادەسپێرێ بەرنامەیەکى تۆکمە بۆ پرۆسەى گشتپرسى دابڕێژن و ئەوەى پێویستە بۆ پرسى سەربەخۆیى کوردستان ئەنجامى بدەن.
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێ شەممە 1 ى ئابى 2017،بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان سەرپەرشتى کۆبوونەوەى لقى دووى کرد کە تێیدا هەڤاڵانى کارگێڕ و بەرپرسى لیژنە ناوچەکان ئامادەى بوون.
لەو کۆبوونەوەیەدا بەرپرسى لقى دوو جەختى لە خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان کردەوە لەگەڵ چارەسەرکردنى ئەو کێشە هەنووکەییانەى هەن لەبوارى خزمەتگوزارى ئاو و کارەبادا،بەرپرسى لقى دوو ئاماژەى بەوە کرد کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستان چارەسەرى ئەو کێشانە بکەن،هاوکات بەرپرسى لقى دوو باسى ئەو بازرگانانەى کرد کە دەیانەوێ بە گرانکردن و شاردنەوەى کەلو پەل و بەرهەمەکانیان دۆخێکى ناسەقامگیرى ئابوورى دروست بکەن و خەڵکى کوردستان دووچارى دڵەڕاوکێ و ترس بکەن لە پرسى گشتپرسى و سەربەخۆیى کوردستان،بەرپرسى لقى دوو دڵنیاییدا لەوەى دەزگا پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان سزاى یاسایى ئەو بازرگانانە دەدات و چاودێرى توندى بازاڕیش دەکات لەوەى یارى بە نرخى شتومەک و کاڵاکان نەکرێت.
لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا بەرپرسى لقى دوو کارگێڕان و بەرپرسانى لیژنە ناوچەکانى سەر بە لقى دووى ڕاسپارد بەرنامەیەکى تۆکمە بۆ پرسى گشتپرسى و سەربەخۆیى کوردستان دابڕێژن و ئەوەى پێویستە بۆ سەربەخۆیى کوردستان ئەنجامى بدەن.
دوا تەوەرى کۆبوونەوەکەش کارى ڕۆژانەى حزبایەتى بوو کە تێیدا بەرپرسى لقى دوو داواى لێکردن خزمەتەکانیان بە جۆش و خرۆشى زیاترەوە بەردەوامى پێ بدەن.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن