ئەحمەد کانى سەردانى عەبدولڵا شەنەغەیى پێشمەرگەى شۆِرشى ئەیلوول و باوکى دوو شەهید دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

لە چوارچێوەى سەردان و بەسەرکردنەوەکانى،ئێوارەى ئەمڕۆ پێنج شەممە 27 ى تەمموزى 2017،بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان بە یاوەرى ڕێکان سەلام خۆشناو بەرپرسى لیژنەى ناوچەى ئاڵا و هەڤاڵانى لیژنەى ناوچە،سەردانى عەبدولڵا  شەنەغەیى   پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول  و باوکى هەردوو شەهید ڕزگار و نیزامى کرد.
لەو سەردانەدا بەرپرسى لقى دوو لە تەندروستى عەبدولڵا شەنەغەیى پرسیەوەو هیواى لەش ساغى و تەندروستیەکى باشى بۆ خواست،هاوکات ئامادەیى هەموو هاوکارى و پشتیوانیەکى بۆ دووپات کردەوە.
لە بەرامبەردا عەبدولڵا شەنەغەیى وەک پێشمەرگەو و باوکى دوو شەهید دووپاتى ئەوەى کردەوە کە هەمیشە پێشمەرگە دەبێت و بۆ پرسى گشتپرسى و سەربەخۆیى کوردستان وەکو هەموو پێشمەرگەکانى کوردستان لەگەڵ جەنابى سەرۆک بارزانى دەبێت تا سەربەخۆیى یەکجارەکى کوردستان ڕادەگەیەندرێت.
شەنەغەیى هیواى خواست گەلى کوردستان بە تەواوى هێز و لایەنە سیاسیەکان و پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینە جیاوازەکان،یەک دەنگ و یەک ڕیز بن لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە گەورەکە.
جێى باسە عەبدولڵا شەنەغەیى جگەلەوەى لە شۆڕشى مەزنى نەتەوەیى ئەیلوول لە هەندەسەو تۆپخانە بووە،لە ساڵانى 1974 و 1975 لە هێزى باڵەک بووە،لەگەڵ دەستپێکردنەوەى شۆِرشى گوڵانى پێشکەوتنخوازیش لە پەیوەندى بەردەوام بووە لەگەڵ هێزى پێشمەرگە و تا ڕاپەڕینى ساڵى 1991 ى خەڵکى کوردستان بۆتەوە پێشمەرگە و بەردەوام بووە تا ئازادکردنى عێراق لە ساڵى 2003.
عەبدولڵا شەنەغەیى جگەلە ژیانى پێشمەرگایەتى،خاوەنى دوو کوڕى شەهیدە بەناوەکانى شەهید ڕزگار و شەهید نیزام.
بەرپرسى لقى دوو جەختى لەوە کردەوە کە بە خەبات و تێکۆشانى پێشمەرگە قارەمانەکانى کوردستان و خوێنى شەهیدان،کوردستان گەیشتە ئامانجە گەورەکەى خۆى و ڕۆژى 25 ى ئەیلوول گەلى کوردستان دەنگ بۆ سەربەخۆیى یەکجارەکى دەدەن و کۆتایى بە مانەوە لە گەڵ وڵاتێک دەدەن کە تێیدا تەواوى ماف و داخوازیەکانى پێشێل کراوە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن