ئەحمەد کانى پێشوازى لە تیمێکى نەخۆشخانەى مەیدانى ئەردەنى دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

پەیوەندیە مێژووییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و شانشینى ئەردەن و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانى نێوان هەردوو لا،باسى دیدارەکەى بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان بوو لەگەڵ تیمێکى نەخۆشخانەى مەیدانى ئەردەنى.
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 26 ى تەمموزى 2017،بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان،لە بارەگاى لق پێشوازى لە تیمێکى نەخۆشخانەى مەیدانى ئەردەنى بۆ خزمەتگوزارى پزیشکى لە دیوانى شاهانەى ئەردەنى کرد کە بە یاوەرى د.سامان بەرزنجى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر سەردانى لقى دوویان کرد.
لەو دیدارەى نێوان هەردوولا،باس لە پەیوەندییە مێژووییەکەى نێوان شا حوسێن و سەرۆک بارزانى کرا کە ئێستاش پەیوەندیەکان لەگەڵ شا عەبدولڵاى کوڕى شا حوسێن پتەوتر بوون،ئەمە سەربارى  پەیوەندیەکانى نێوان گەلى کوردستان و گەلى شانشینى ئەردەنى.
بەرپرسى لقى دوو وێڕاى نیشاندانى ڕێز لە تیمە پزیشکیەکە، ستایشى ڕۆڵى پزیشکانى ئەردەنى کرد لە هەرێمى کوردستان کە خزمەتێکى بەرچاویان پێشکەش بە کەرتى تەندروستى و خەڵکى کوردستان کردووە،هیواى خواست پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا لە تەواوى بوارەکان و کەرتەکان پەرەى زیاترى پێ بدرێت لەپێناو خزمەتکردنى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و شانشینى ئەردەنى.
تیمى نەخۆشخانەى مەیدانى ئەردەنى هاشمى لۆگۆى ڕێزلێنانیان بە بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان بەخشى و هیوایان خواست بتوانن لە خزمەتکردن بە کەرتى تەندروستى و خەڵکى کوردستان بەردەوام بن .

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن