ئەحمەد کانى قوتابیەکى سەرکەوتووى خانەى نەوجەوانان خەڵات دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

قوتابیەکى خانەى نەوجەوانانى هەولێر لە پۆلى شەشەمى زانستى کۆنمرەى 92% ى بەدەستهێناوەو بەرپرسى لقى دوو لە بەرامبەر ئەو سەرکەوتنە گەورە خەڵاتى کرد.
سیداد سیامەند بەڵێنەکەى خۆى گەیاندە جێگە کە ڕۆژى یەکەمى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز لە خانەى نەوجەوانانى هەولێر بە بەرپرسى لقى دووى دا و گوتى:" دەتوانم  بە نمرەیەکى زۆر باش لە تاقیکردنەوەکانى پۆلى شەشەمى زانستى دەربچم.
ئەمڕۆ سێشەممە 25 ى تەمموزى 2017 بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ئامادەبوونى کارگێڕانى لقى دوو و بەڕێوەبەرى خانەى نەوجەوانان،پێشوازى لە قوتابى سیداد سیامەند کرد کە کۆنمرەى %92 ى لە پۆلى شەشەمى زانستى بەدەستهێناوە و خەڵات و ڕێزلێنانى لقى دووى پێ بەخشى و سوپاسى کرد کە بەڵێنەکەى خۆى گەیاندە جێ و سەرکەوتنێکى گەورەى تۆمار کرد.
جگەلە پێشوازى کردنى،بەرپرسى لقى دوو ستایشى زۆرى هەوڵى زاتى سیدادى کرد کە توانیویەتى هەموو بەربەستە سەختەکانى ژیانى ببڕێ و سەرکەوتنێکى گەورە لە ژیانى خۆیدا تۆمار بکات،گوتیشى:" سەرکەوتنى سیداد ئاماژەن بۆ زیندوویەتى گەلى کوردستان و توانا و زیرەکى گەنجانى ئەو وڵاتە،هاوکات سوپاسى زۆرى مامۆستایانى کرد و گوتى:"شانازیە بۆ ئەو مامۆستایانەى قوتابیەکى وەک سیدادیان پێگەیاندووە،هەموو پشتیوانیەکیشى بۆ سیداد دووپات کردەوە بۆ بڕینى قۆناغەکانى داهاتووى خوێندنى.
جێى باسە سیداد سیامەند لە تەمەنى دوو ساڵیەوە لە خانەى نەوجەوانانى هەولێرەو ماوەى 18 ساڵە لەو خانەیەیە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن