ئەحمەد کانى پێشوازى لە شاندێکى کونسوڵخانەى گشتى ئەمریکا دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

پتەوکردنى پەیوەندیەکان و شرۆڤەکردنى بارودۆخى سیاسى ناوچەکە،تەوەرى گفتوگۆکانى نێوان بەرپرسى لقى دوو و شاندێکى کونسوڵخانەى گشتى ئەمریکا بوو لە شارى هەولێر.
ئەمڕۆ سێشەممە 25 ى تەمموزى 2017،بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ئامادەبوونى ئاریان سەڵاحەدین بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندیەکان و کارگێڕى لقى دوو،پێشوازى لە کاریس فاون بەرپرسى دۆسێى سیاسى و دلێر سابیر پسپۆرى سیاسى لە بەشى سیاسى کونسوڵخانەى گشتى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کرد لە شارى هەولێر.
لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە دۆستایەتى و پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوانیان کردەوەو بارودۆخى هەنووکەیى کوردستان و ناوچەکەیان شرۆڤە کرد لەگەڵ پێشکەوتنەکان لە شەڕى تیرۆریستانى داعش لە عێراقدا،هاوکات باس لە پشتیوانیەکانى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاو هاوپەیمانان کرا بۆ هێزى پێشمەرگەى کوردستان و شاندەکەى کونسوڵخانەى گشتى ئەمریکا ڕێزى بۆ شەهیدانى شەڕى دژ بە داعش لە هێزى پێشمەرگەى کوردستان نیشاندا کە گیانى خۆیان لەپێناوى ئاشتى و ئارامى بەخشى و لەبرى هەموو جیهان شەڕى تیرۆریان کرد.
لە بەرامبەردا بەرپرسى لقى دوو سوپاسى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاى کرد کە لە ماوەى زیاتر لە دوو ساڵەى شەڕى داعش هاوکارى ئاسمانى و لۆجستى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستانیان کرد و وایان کرد زیانە گیانیەکان لەنێو هێزى پێشمەرگەى کوردستان کەمتر بێتەوە بەهۆى تێکشکاندنى ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکان لە ئاسمانەوە لەگەڵ پوچەڵ کردنەوەى بۆمبە چێندراوەکانى داعش.
دواتر بەرپرسى لقى دوو باسى هەنگاوەکانى دواى شەڕى داعشى کرد کە گەلى کوردستان بڕیاریداوە ڕۆژى 25 ى ئەیلوولى داهاتوو لە پرۆسەى گشتپرسى بچێتە سەر سندوقەکانى دەنگدان و  بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆیى کوردستان بدەن، ئەو گوتى:"گەلى کوردستان بەهۆى سیاسەتى نادروستى بەغدا دووچارى بارودۆخێکى سەختى ئابوورى و شەڕى داسەپاوى داعش بۆوە،بۆیە بەڵێنیداوە بڕیار لە ئاییندەى خۆى بدا و لەگەڵ عێراق ببێتە دراوسێیەکى باش،لەگەڵ ئەوەشدا ببێتە فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن