بەرپرسى لقى دوو پێشوازى لە سەرۆکى ڕێکخراوى مافناسان دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێ شەممە 25 ى تەمموزى 2017،بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان،پێشوازى لە ئەژین خالید سەرۆکى ڕێکخراوى مافناسان و شاندێکى یاوەرى کرد.
لەو دیدارەدا بەرپرسى لقى دوو ئاماژەى بە توانا و دڵسۆزى ئافرەتانى کورد کرد لە جێبەجێکردنى کار و ئەرکەکانیان،دووپاتى ئەوەیشى کردەوە کە ئافرەتان هەمیشە لە ڕیزى پیاواندا توانیویانە ئیدارەى وڵات بکەن و پۆست و بەرپرسیارەتى گرنگ لە نێو پەرلەمان و حکومەت و دام و دەزگا دادوەریەکان بگرنە دەست، بەرپرسى لقى دوو جەختى لەوە کردەوە کە ئافرەتان نەوەک هەر دەتوانن داکۆکى لە مافەکانى خۆیان بکەن،بەڵکو داکۆکى لە مافى کۆمەڵگا بەگشتى دەکەن و لەنێو دادگاکاندا دەبنە سیمبوڵى مەدەنیەت و پێشکەوتنى گەلى کوردستان.
هەر لەو دیدارەدا بەرپرسى لقى دوو داواى کرد ئافرەتان وەک هەمیشە کە ڕۆڵیان هەبووە لە ڕاپەڕین و شۆڕشەکانى کوردستان بە درێژایى مێژوو،لە ڕۆژى 25 ى ئەیلوولى داهاتوو لە پرۆسەى گشتپرسى بۆ سەربەخۆیى،ئافرەتانى دیکەى کوردستانیش هان بدەن بە جۆش و خرۆش و ڕۆحى نیشتیمانپەروەرانە بە بەڵێ دەنگ بە سەربەخۆیى کوردستان بدەن.

 

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن