ئەحمەد کانى پێشوازى لە سەرۆک و دەستەى کۆمەڵەى دکتۆرەکانى چاو دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

گرنگیدان بە تەندروستى چاو و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى لەنێو کۆمەڵگا بۆ پاراستنى چاوەکانیان،تەوەرى گفتوگۆکانى نێوان بەرپرسى لقى دوو و سەنتەرەکانى چاو بوو لە هەولێر.
پێش نیوەڕۆى ڕۆژى پێنج شەممە 20 ى تەمموزى 2017،بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ئامادەبوونى ئارى نانەکەلى کارگێڕى لقى دوو،پێشوازى لە سەرۆک و دەستەى کۆمەڵەى دکتۆرەکانى چاوى لە شارى هەولێر کرد.
لەو دیدارەدا بە گشتى باس لە ڕەوشى کەرتى تەندروستى و خزمەتکردنى هاوڵاتیان کرا و بەرپرسى لقى دوو داواى کرد کە جگەلە گرنگیدانى زیاتر بە تەندروستى چاو،ڕەچاوى بارودۆخى ئابوورى هەرێمى کوردستان و بژێوى ژیانى هاوڵاتیان بکەن و ببنە هاوکارى کەرتى گشتى لە پێناو کۆمەڵگایەکى تەندروست.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن