ئەحمەد کانى لە پێشوازى شێخ تەها لهێبى هەڵوێستى عەرەبە ڕەسەنەکان بە نیشتیمانى وەسف دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان هەڵوێستى عەرەبە ڕەسەنەکان بە نیشتیمانى وەسف دەکات و سەرۆک عەشیرەتى لهێبێش سوپاسى سەرۆک بارزانى و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات لە حەواندنەوەو بەدەنگەوە هاتنى سەدان هەزار ئاوارە.
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ 17 ى تەمموزى 2017، ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دوو بە ئامادەبوونى جەسام موشیر کارگێڕى لق،پێشوازى لە شێخ تەها محەمەد شەحازە لهێبى سەرۆکى عەشیرەتى لهێب لە مەخموور و گوێڕ و کەسایەتى و شێخەکانى لهێب کرد.
لەو دیدارەدا بەرپرسى لقى دوو باسى پێکەوە ژیانى برایەتى و ئاشتى نەتەوەو ئایینە جیاوازەکانى لە هەرێمى کوردستان کرد کە بۆتە نموونەیەکى جوانى دیموکراسى و ئازادى لە ناوچەکە،هاوکات باسى ڕێزى جەنابى سەرۆک بارزانى کرد بۆ برا عەرەبەکان بەرامبەر هەڵوێستى نیشتیمانپەروەریان.
شێخ تەها لهێبیش سوپاسى سەرۆک بارزانى و حکوومەتى هەرێمى کوردستانى کرد لە حەواندنەوەو بەدەنگەوە هاتنى سەدان هەزار ئاوارەى بەهۆى شەڕى زیاتر لە دوو ساڵەى داعش و باردۆخى خراپى ئەمنى لە ناوچە جیاجیاکانى عێراق ماڵ و حاڵى خۆیان جێ هێشتووەو لە هەرێمى کوردستان گیرساونەتەوە.
هەر لەو دیدارەدا دووپات لە برایەتى لە مێژینە و مێژوویى نێوان عەرەبە ڕەسەنەکان و کوردى دەڤەڕى گوێڕ و مەخموور کرایەوە و بەرپرسى لقى دوو بەرامبەر ڕۆڵى عەرەبە ڕەسەنەکان لە شەڕى دژى داعش ستایشى هەڵوێستى نیشتیمانیانەو دلێرانەیانى کرد و لەبارەى گشتپرسى و ڕاگەیاندنى سەربەخۆیى کوردستانیش بەرپرسى لقى دوو گوتى:"هەموو  ئەو ماف و ئەرکانەى هەن بۆ کورد و نەتەوەکان لە کوردستان،بۆ برایانى عەرەبى ڕەسەنى کوردستان ڕەوایە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن