ئەحمەد کانى پێشوازى لە هونەرمەندى گەورەى گەلەکەمان ئەحمەد سالار دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ 16 ى تەمموزى 2017،بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان پێشوازى لە هونەرمەند و شانۆکارى گەورەى گەلەکەمان مامۆستا ئەحمەد سالار کرد.
لەو دیدارەدا بەرپرسى لقى دوو مێژووى دوور و درێژى پڕ خزمەتى مامۆستا ئەحمەد سالارى لە بوارى شانۆدا بە شانازى بۆ گەلى کورد وەسفکرد،ئەو شانۆیەى زۆرجار بۆ گەیاندنى پەیامى نەتەوەکەى بەقەد چەکێک بەرامبەر دوژمن بەهێز بووە،هاوکات جەختى لەوەش کردەوە کە مامۆستا ئەحمەد سالار قوتابخانەیەکى شانۆیى مەزن بووە و سەدان نەوەى شانۆکارى بە تواناى دروستکردووە کە توانیویانە خزمەتێکى گەورەى هونەرى گەلەکەیان بکەن.
بەرپرسى لقى دوو ستایشى مامۆستا ئەحمەد سالارى کرد لەوەى دواى ساڵانێکى دوور و درێژى کارکردنى،ئێستاشى لەگەڵدا بێت لە خزمەت کردن بە بوارى شانۆ بەردەوامە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن