ئەحمەد کانى سەردانى خانەوادەى شەهیدى ڕاگەیاندنکار و ڕۆژنامەنووس عەبدولستار کەریم دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

لە چوارچێوەى سەردان و بەسەرکردنەوەى خانەوادەى شەهیدان،ئێوارەى ئەمڕۆ 13 ى تەمموزى 2017، بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان سەردانى خانەوادەى شەهیدى ڕاگەیاندنکار و ڕۆژنامەنووس عەبدولستار کەریمى لە شارى هەولێر کرد و لە لایەن بەڕێز لادێ عەبدولستارى کوڕى شەهید و خانەوادەى شەهیدەوە پێشوازى گەرمیان لێکرا.
لەو بەسەر کردنەوەیەدا بەرپرسى لقى دوو لە بارودۆخى ژیانى خانەوادەى شەهیدى پرسیەوەو ئامادەیى هەموو هاوکارى و پشتیوانیەکى بۆ دەربڕین،جەختى لەوەش کردەوە کە هەموو دەستکەوتەکانى ئەمڕۆ لە هەرێمى کوردستان بەدەستهاتوون و هەن،بەرهەمى خوێنى ئەو شەهیدانەیە و گوتى:"بە بەشدارى کردن لە گشتپرسى و دەنگدان بۆ سەربەخۆیى کوردستان لە ڕۆژى 25 ى ئەیلوول،ڕۆحى شەهیدەکانمان ئاسوودە دەکەین کە ئەوان لەو پێناوى ئامانجە گەورەکە کە سەربەخۆیى و ئازادى یەکجارەکى کوردستاندا بوو، شەهید بوون.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن