ئەحمەد كانی و فەرەیدون عەبدولقادر: ڕێی دیكەمان نییە جگە لە ریفراندۆم و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

 (ئەحمەد كانی) و (فەرەیدون عەبدولقادر) هاوڕان لەسەر ئەوەی  گشتپرسی و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی دواڕێگەی سەقامگیریی كوردستانە و پێیان وایە كات نەماوە بۆ ئەوەی پرۆسەكە دوا بخرێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ١٠ی تەمموزی ٢٠١٧، سیاسەتمەدار و تێكۆشەری دێرینی كورد و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، (فەرەیدون عەبدولقادر)، سەردانی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و لە لایەن (ئەحمەد كانی)، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و كارگێڕانی لق پێشوازیی لێ كرا.

لەو دیدارەدا هەردوولا باسیان لە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرد، كە گەلی كوردستان تێیدا چاوەڕوانی ئایندەیەكی گەشە و لە ڕێی ئەو گشتپرسییەوە کە بڕیارە ٢٥ی ئەیلوولی داهاتوو لە تەواوی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستاندا ئەنجام بدرێت، هاوكات كۆك بوون لەسەر ئەوەی تەبایی و یەكڕیزیی خەڵكی كوردستان دەبێتە هەوێنی سەركەوتنی پرۆسەكە لەگەڵ ئەوەی گەلی كوردستان دەرگایەكی دیكەی نییە جگە لە ئەنجامدانی گشتپرسی و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی.

(فەرەیدون عەبدولقادر) و (ئەحمەد كانی) شرۆڤەی پێشهات و گۆڕانكارییەكانی دوای شەڕی داعشیان لە عێراق كرد، بەتایبەت كە ئێستا كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی شاری مووسڵ لە دواساتەكانیدایە و ئەوەیان دووپاتی كردەوە، کە كات نەماوە بۆ دواخستنی پرۆسەی گشتپرسی و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و بۆ ئەوەی مەترسیی دوای نەمانی داعش لەسەر هەرێمی دوور بخەینەوە، لەگەڵ ئەوەی مافێكی شەرعیی گەلی كوردستانیشە، وەكو هەموو گەلانی دنیا، هەردوولا دڵنیاییی خۆیان نیشان دا لەوەی بە خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان بەسەر شەڕی داسەپاوی تیرۆر و قەیرانی ئابووریدا، گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان سەردەكەوێت‌.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن