بۆ پاڵپشتی جووتیارانی پەتاتە...

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

بەسەر پەرشتی ئەحمەد کانی کارگەیەکی گەورەی بەرهەهێنانی چپسی پەتاتە کرایەوە
 بۆ پاڵپشتی کردنی جووتیارانی پەتاتە ،گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی چپسی پەتاتەی سروشتی کردەوە.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 5 ی تەمموزی 2017،بەسەر پەرشتی ئەحمەد کانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی دوو و عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،کۆمپانیای نەهار ئەلئەوەرد و کۆمپانیای B.E.P.P  کارگەی چپسی بەیروت ئەربیل،گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی چپسی پەتاتەی سروشتی بە دروشمی ( ئەو بەرهەمە بۆ پاڵپشتی جووتیارانی پەتاتەیە) کرایەوە.
لە مەراسیمی کردنەوەی کارگەکەدا،بەرپرسی لقی دوو ستایشی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری کرد کە بە پرۆژەیەکی لەو شێوەیە دەتوانن پشتیوانی جووتیارانی کوردستان بکەن و پەرە بە بواری کشتوکاڵیش بدەن،پێی وابوو کوردستان لە ئێستادا پێویستی بە بوژاندنەوەی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاریشە کە ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینن لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری هەرێمی کوردستان.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن