ئەحمەد کانی لە تەندروستی عەمید میرزا کۆیی دەپرسێتەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

ئێوارەی ئەمڕۆ 5 ی تەمموزی 2017،بەڕێز ئەحمەد کانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی دوو سەردانی عەمید میرزا کۆیی ئەندامی فەرماندەیی هەولێری هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری هەولێر کرد.
لەو سەردانەدا بەرپرسی لقی دوو لە تەندروستی عەمید میرزا کۆیی پرسیەوەو هیوای تەندروستیەکی باشی بۆ خواست و هەموو پشتیوانیەکی بۆیان دووپات کردەوە.
بەرپرسی لقی دوو ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگەی کوردستانی کرد کە لە ماوەی نزیکەی سێ‌ ساڵەی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش خاکی پیرۆزی کوردستان و ئەزموونەکەیان بە خوێن و گیانی خۆیان پاراست،هەنگاونان بۆ سەربەخۆیشی بۆ تێکۆشانی ئەوان و سەرکردایەتی و سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی گەڕاندەوە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن