ئەحمەد کانی لە پێشوازی د.سەید ئەحمەد بەرزنجی:"مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵێکی کاریگەر بۆ پێشخستنی کۆمەڵگا دەبینن

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

لە پێشوازی مامۆستای ئایینی دیاری شاری هەولێر د.سەید ئەحمەد بەرزنجی،ئەحمەد کانی گوتی:"مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینن لە پێشخستن و ڕێکخستنی کۆمەڵگا.
ئێوارەی ئەمڕۆ 5 ی تەمموزی 2017،بەڕێز ئەحمەد کانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان،پێشوازی لە مامۆستای ئایینی دیاری شاری هەولێر و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق د.سەید ئەحمەد بەرزنجی لە نووسینگەی خۆی لە بارەگای لقی دوو کرد.
لەو دیدارەدا هەردوولا باسیان لە ڕەوشی ئێستای ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرد کە ڕووەو گۆڕانگاری گەورە هەنگاو دەنێن،پێیان وابوو ئێستا چاکترین دەرفەتە گەلی کوردستان دەنگی ئازادی خۆی هەڵبڕێ‌ و  بڕیار لە ئاییندەی خۆی بدات لەو پرۆسە نیشتیمانی و نەتەوەییەی بڕیارە لە 25 ی ئەیلوولی داهاتوو لە پرۆسەی گشتپرسیدا وەربگیرێت.
بەرپرسی لقی دوو جەختی لەوە کردەوە کە دڵنیان لەوەی کە چۆن مامۆستایان هەمیشە و لەمێژوودا ڕۆڵێکی گەورە و کاریگەریان لە شۆِرشەکانی کوردستاندا گێڕاوە،لە پرۆسەی نەتەوەیی و نیشتیمانی ڕیفراندۆم ،بۆ بەرچاو ڕوونی هاوڵاتیانی کوردستان ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینن،لەوەی ڕیفراندۆم و ئەنجامدانی گشتپرسی مافێکی شەرعی ئاسایی گەلی کوردستانە وەک هەموو گەلانی ئازادی دونیا.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن