ئەحمەد کانى ڕێز لە وتاربێژ و قورئان خوێنانى شارى هەولێر دەگرێت

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
image

لە ڕێوڕەسمێکدا کە لیژنەى ناوچەى ئاشتى سەر بە لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕێکى خستبوو،بەرپرسى لقى دوو ڕێزى لە وتاربێژ و قورئان خوێنانى شارى هەولێر گرت.
ئەمشەو 13 ى حوزەیرانى 2017،بەڕێز ئەحمەد کانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دوو بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان و سەید کەمال بەڕێوەبەرى ئەوقافى هەولێر و لیواى مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر و کارگێڕانى لقى دوو و کارۆخ سەعید بەرپرسى  لیژنەى ناوچەى ئاشتى و ستافى لیژنەى ناوچەو بەرپرسى ڕێکخراوەکانى ئەو سنوورە،لە مەراسیمکدا بەبۆنەى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز ڕێزى لە 35 وتاربێژو قورئان خوێنى شارى هەولێر گرت.
لە وتەکیشدا بەو بۆنەوە،بەرپرسى لقى دوو باسى ڕۆڵى کاریگەرى مامۆستایانى ئایینى بەگشتى کرد لە ئاڕاستەکردنى کۆمەڵگا بۆ پرسە دروستەکانى ئایینى و ئاشکرا کردنى ئەو نیاز خراپانەى کە دەیانویست بە ناوى ئایین و خودا پەرستى ژیان و  کۆمەڵگاکان لەناو ببەن،بەو بیرکردنەوە تاریکانەى خۆیان زۆرێک لە شوێنەوارە ئایینە پیرۆزەکان و مەزارگەو مزگەوت و کلێساکانیشیان وێران کرد و دەستیان لە هیچ ئاینێک نەپاراست،بەرپرسى لقى دوو جەختى لەوە کردەوە کە ئەرکى لەپێشەوەى مامۆستایانى ئاینیە ئەو بیرۆکە نامرۆییانەى تیرۆریستان شى بکەنەوە لەوەى کردەوەکانیان دوورە لە ئایینى پیرۆزى ئیسلام،چونکە ئیسلام لەگەڵ تیرۆر و وێرانکاریدا نەبووە،بەڵکو ئایینى ئاوەدانى و مرۆڤدۆستیە.

  • پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت پۆستکردنی بۆ هاورێیکەت
  • چابکردن چابکردن